بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد لە زیوریخ ستاند دانرا

چالاکییەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە زیوریخ بەردەوامە، لە شارەکە بە دانانی ستاندێک زانیاری دەربارەی گۆشەگیری درا.

چالاکی لە زیوریخ

لە شاری زیوریخی سویسرا، لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ستاندێک دانرا.

ستاندەکە لەلایەن مەجلیسی ژنانی بێریتان لە گۆڕەپانی ستاوفاچەر دانرا و تێیدا گوترا گۆشەگیری دژی یاسا نێونەتەوەییەکان و مافەکانی مرۆڤە. لە چالاکییەکەدا بانگەواز کرا بۆ هەستیاری بەرامبەر گۆشەگیری و قڕکردن و هێرشەکانی داگیرکاری بۆ سەر گەلی کورد.