بە دیمەن

لە فەرەنسا و نەمسا چالاکی: ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان!

لە فەرەنسا و نەمسا بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجامدرا.

هەڵمەتی ئازادی

لە شاری دراگونیانی فەرەنسا بە بەشداری پارێزەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان عومەر گونەش کۆبوونەوەی گەل ئەنجامدرا، لە کۆبوونەوەکەدا گۆشەگیری تاوتوێ کرا و گەل پێشوازییەکی گەرمی کرد.

لە چالاکییەکەدا پەیام دووپاتکرایەوە بۆ مەزنکردنی تێکۆشان لەپێناو ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

گراز

کوردستانیان لە شاری گرازی نەمسا کۆبوونەوە، گۆشەگیری و پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد.

بڵاوکراوەکان بە زمانی ئەڵمانی دەربارەی بێدەنگی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان خوێنرایەوە و دابەشکرا.

لە چالاکییەکەدا پەیامی فراوانکردنی هەڵمەتی ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دووپاتکرایەوە.