لە لوزەرن دژی گۆشەگیری چالاکی ئەنجامدرا
لە شاری لوزەرنی سویسرا بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی و درووستکردنی زنجیری مرۆیی گۆشەگیری شەرمەزارکرا.
لە شاری لوزەرنی سویسرا بە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی و درووستکردنی زنجیری مرۆیی گۆشەگیری شەرمەزارکرا.
لە شاری لوزەرنی سویسرا لە چوارچێوەی کەمپەینی "تیشکەکانی خۆر" کە لەلایەن تەڤگەری ژنانی کوردی ئەوروپا (تەژەکە-ئە) بەبۆنەی دووەمین ساڵیادی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێ کردووە، بە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی و زنجیری مرۆیی گۆشەگیری شەرمەزارکرا. ئەندامی کۆنسەی کەجەدەکە_ئە موسا فارسئۆغلو لە چالاکییەکەدا ڕایگەیاند ئازادی گەل بە ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە گرێدراوە. بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە گردبوونەوەکانی ١٢ ی تشرینی یەکەم لە بازل و ١٦ ی تشرینی دووەم لە کۆڵن.
هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی لوزەرن، جەوهەر ئاڵتورک بانگەوازی لە سی پی تی کرد چیتر بێدەنگ نەمێنێتەوە و بەرامبەر گۆشەگیری هەڵوێستی هەبێت.
پاشان گەنجان ئاڵای پەکەکە و پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان و پانکارتی "ئازادی بۆ ئۆجالان، ئازادی بۆ کوردستان"یان لەسەر پردی سیبروک هەڵواسی.