ئیبراهیم کاڵن لەگەڵ دەم پارتی کۆبووەوە

سەرۆکی میت، ئیبراهیم کاڵن چووە سەردانی دەم پارتی و لەگەڵ هاوسەرۆک و سەرۆک فراکسیۆنەکانی دەم پارتی کۆبووەوە.

سەردانی ئیبراهیم کاڵن

سەرۆکی میت ئیبراهیم کاڵن، لەگەڵ هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان، سەرۆک فراکسیۆنەکانی دەم پارتی، گوڵستان کیلیچ کۆچیگیت و سەزای تەمەلی کۆبووەوە.

کۆبوونەوەکە لە ژووری فراکسیۆنی پەرلەمانی دەم پارتی پێکهات و زیاتر لە کاتژمێرێک درێژەی کێشا.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ کرا لەسەر پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک.

سەرۆکی میت سەردانی سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی و فراکسیۆنی ئاکەپەی کرد.

ئیبراهیم کاڵن سبەی لەگەڵ ئیی پارتی و ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ جەهەپە کۆدەبێتەوە.