ئیهادە یادی مەتین جان و حەسەن کایای کردەوە

ئیهادە یادی پارێزەر مەتین جان سەرکی لقی خارپێتی ئیهادە و دکتور حەسەن کایای کردەوە کە لە ساڵی ١٩٩٣ دوای ڕفاندن، کوژران.

پارێزەر مەتین جان سەرکی لقی خارپێتی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ ئیهادە و دکتور حەسەن کایا، لە ٢١ی شوباتی ١٩٩٣ ڕفێنران و دواتر لە ٢٧ی شوباتی ١٩٩٣دا تەرمەکانیان لەژێر پردی دیناری نێوان خارپێت و دەرسیم دۆزرانەوە.

ناوەندی گشتی ئیهادە بە بۆنەی ساڵیادی کوشتنی پارێزەر جان و دکتور کایا دا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا، باسی ئەوەکرا کە محەمەد یڵدرم بە نازناو (یەشیل)، کە لە زۆر بەڵگە فیلمدا دەرکەوتوەو پەیوەندی لەگەڵ پۆلیس و میتی تورکەوە هەبووە، ئەو دوو کەسەی کوشتووە.

ئیهادە لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەی کرد، مەتین جان و حەسەن کایا سەرچاوەی ئیلهامی تەڤگەری مافەکانی مرۆڤ و بەهای کۆمەڵایەتی ئیهادەن.

ئیهادە وتیشی، ٢٨ ساڵە ئەوان هەوڵ دەدەن کوژەرانی مەتین جان و دکتور حەسەن کایا بدۆزنەوە و ئاماژەی بەوەدا، تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت، تەکۆشانیان لەدژی سیاسەتی سزانەدانە. تێکۆشانەکە تێۆشانی پاراستن و مسۆگەرکردنی مافەکانی مرۆڤە. ئێمە لەبەر بیرەوەریەکانیان سەرمان دادەنەوێنین."

ف.ق