ئیهەدە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر کوشتنی ڕۆژنامەنووسان

ئیهەدە ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر کوشتنی بەرامبەر کوشتنی دوو ڕۆژنامەنووس لە سلێمانی و گوتی: "خەباتکارانی چاپەمەنی کورد هێشتاش دەبنە ئامانجی بۆردوومانەکان".

کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) پەیوەست بە کوشتنی ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین لە ناوچەی سەیدسادقی سلێمانی ڕاگەیاندراوی نووسراوی بڵاوکردەوە. ئیهەدە بە ڕاگەیاندراوێک بە ناونیشانی "خەباتکارانی چاپەمەنی کورد هێشتاش دەبنە ئامانجی بۆردوومان" هێرشی سەر ڕۆژنامەنووسانی شەرمەزار کرد.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "لە ساڵانی نەوەدەکان هەوڵدرا لەڕێگەی دەستبەسەرکردن و بۆردوومانی بینای ڕۆژنامەکانەوە، ڕۆژنامەنووسانی کورد بێدەنگ بکرێن، بەڵام هەوڵەکە سەرنەکەوت. خەباتکارانی چاپەمەنی کورد هێشتاش دەبنە ئامانجی بۆردوومان.

وەک پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ، ئەم ڕووداوە وەک کۆمەڵکوژی ڕۆژنامەنووسان هەڵدەسەنگێنین. لە هەرێمەکەدا ماوەیەکی درێژە تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەڕێوەدەبات. بۆ دەرخستنی تاوانبارانی کوشتنی ئەم دوو ڕۆژنامەنووسە، بەرپرسیارێتی دەخەینە ئەستۆی حکومەتی عێراق و دەوڵەتی کۆماری تورکیا و ئیدارەی هەرێمی کوردستان. هەروەها داوا دەکەین ڕێکخراوە سەربەخۆکان لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە بکەن".