ئیشکگری دادپەروەری: ٢ دایک دەستگیرکران
پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر کەسوکاری زیندانیان کە لەبەردەم دادگای باکرکۆی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا و بە ئەشکەنجە ٢ دایکیان دەستگیرکرد.
پۆلیسی تورک هێرشی کردە سەر کەسوکاری زیندانیان کە لەبەردەم دادگای باکرکۆی ئەستەنبوڵ چالاکیان ئەنجامدا و بە ئەشکەنجە ٢ دایکیان دەستگیرکرد.
خانەوادە و کەسوکاری زیندانیانی نەخۆش و ئەو زیندانیانەی کە سزاکانیان تەواو بووە بەڵام ئازاد ناکرێن، لە ئەستەنبوڵ دەستیان بە چالاکی دادپەروەری کرد. چالاکی خانەوادەکان ٤ هەفەتەیە لەبەردەم دادگای باکرکۆی بەردەوامە. لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا عەلی کەنانئۆغلۆ و زەینەک ئوزەن پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان ئامادە بوون. کاتێک دایکان چوونە بەردەم دادگا، پۆلیس ڕێگری کرد و ویستی چالاکیەکە ئاستەنگ بکات. هۆکاری ئاستەنگیەکەش، قەدەغەی هەموو چالاکیەکانە کە لەلایەن قایمقامەوە دراوە. لەم بارەیەوە عەلی کەنانئۆغلۆ وتی، مافی دیموکراتی خۆیان بەکاردەهێنن و کەس ناتوانێت مافەکانیان ئاستەنگ بکات.
دواتر خانەوادەکان لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدران. خانەوادەکان بەم قسانە ناڕەزاییان دەربڕی، " ئێمە نامانەوێت ڕۆڵەکانمان بمرن. ئێمە دایکین. پێویستە منداڵانمان ئازاد بکرێن. منداڵی خۆمانمان دەوێت." لەم نێوەندەدا ئاڵۆزی دروست بوو و فینجە ئاکمان و جەمیلە کاراکاش کە دوو دایک بوون و بەشداریان لە چالاکیەکەدا کردبوو دەستبەسەر کران.
عەلی کەنانئۆغلۆ رایگەیاند، " زیندانیان رووبەرووی مەرگ دەکرێنەوە. ئەوانەی پێشتر دەسەڵاتدار بوون، حسابیان داوە و ئێوەش حساب دەدەن. مرۆڤ لە زیندانەکاندا لەژێر چاودیری دەوڵەت گیان لەدەستدەدەن. ئەمە سزای لەسێدارەدانە. ئایا بەم چالاکیە دەوڵەت تێکچووە؟"
پەرلەمانتارانی هەدەپە بانگەوازی ئازادکردنی دایکانیان کرد.
ف.ق