ئۆزگور ئۆزەل: ئەگەر کوردەکان دەڵێن 'پرسی کورد هەیە' ئەوا چارەسەرکردنی ئەرکی هەموومانە

ئۆزگور ئۆزەل دوای ئەوەی سەردانی ئەکرەم ئیمام ئۆغلووی سەرۆک شارەوانی زیندانیکراو، دەربارەی کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و ئەردۆغان گوتی: "کاتێک کورد دەڵێت پرسی کورد هەیە، ئەوا کەواتا پرسەکە بوونی هەیە و چارەسەرکردنی ئەرکی هەموومانە."

ئۆزگور ئۆزەل

ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی پارتی کۆماری گەل (جەهەپە)، دوای ئەوەی سەردانی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورەشارەوانی ئەستەنبوڵ، لە بەندیخانەی داخراوی مەرمەرە کە دەکەوێتە ناوچەی سیلیڤری ئەستەنبوڵ، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.

ئۆزەل لەکۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەیدا لەبەردەم دەرگای بەندیخانەکە دا، ئاماژەی بە کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی گشتی ئاکەپە کرد و ڕایگەیاند، هەڵوێستی جەهەپە سەبارەت بە پرسی کورد زۆر ڕوونە، ئەگەر کوردەکان دەڵێن 'پرسێک هەیە' ئەوا کێشەکە هەیە و چارەسەرکردنی ئەرکی هەموومانە.

هەروەها جەختی لەسەر ئەوەی کە دەبێت پرۆسەیەکی شەفاف لە پەرلەمان بۆ چارەسەری ئەم پرسە پەیڕەو بکرێت کردەوە و و وتی: گرنگە لە پەرلەمان بین بۆ پرۆسەیەک کە هەموو قوربانییەکان لەخۆ بگرێت.

سەرۆکی گشتیی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل وتیشی: ئامادەین پشتگیری هەر هەنگاوێک بکەین کە لە پەرلەمانەوە زەمینەی بۆ دەڕەخسێندرێت، بەڵام دەمەوێت بڵێم ئەوانەی کە ئەوانەی کوردەکان و کێشەکە ڕەتدەکەنەوە، ڕاستگۆ نین.

هەروەها، ئۆزەل بە بیری هێنایەوە کە ئەکرەم ئیمام ئۆغلو تۆمەتبار کراوە و دەستگیر کراوە بەهۆی پێشنیارکردنی پۆست بۆ کوردەکان لە ئەنجوومەنی شارەوانیدا و وتی: "ئەو عەقڵییەتەی کە کوردەکان بە شایستەی ئەنجوومەنی شارەوانی نازانێت، ناتوانێت ئەم پرسە چارەسەر بکات."