تەرمی شەهید شێخ داود بە مەراسیمێک بە خاکسپێردرا

دانیشتوانی کانتۆنی جزیرە بە مەراسیمێکی شایستە تەرمی شێخ داود بەدرانیان لە مەزارگەی شەهید ڕۆستەم جودی بە خاکسپارد.

مەراسیمی بە خاکسپاردنی شەهید

بە مەراسیمێکی شایستە دانیشتوانی کانتۆنی جزیرە، ئەندامانی دامودەزگا خۆجێی و مەدەنییەکان و پارتە سیاسییەکان تەرمی شەڕڤانی هێزەکانی ئەرکی خۆپارستن، شێخ داودییان لە مەزارگەی شەهید ڕۆستەم جودی لە گوندی بەرکەڤرێی دەرباسیە بە خاکسپارد، کە لە ٧ی نیسان بەهۆیی نەخۆشییەوە شەهید ببوو.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ئازادی دەستیپێکرد، دواتر ئەندامی ئەنجوومەنی بنەماڵەی شەهیدانی دەرباسیە حەسەن عەلی قسەیکرد و گوتی: "شەهید داود لەگەڵ شەڕڤانبوونیدا، پێشەنگێکی پاراستنی پێوانەکانی شۆڕش و بەرگریکارێکی دڵسۆزی گەل بوو. درێژە بە ڕێچکەی شەهیدانمان دەدەین."

پاشان لە دامەزرێنەرانی ئەنجوومەنی سەربازی عامودا، عومران ئۆرکەش قسەیکرد و گوتی: "شەهید شێخ داود خاوەنداری لە فکر و فەلسەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و ژیانی خۆی لەسەر ئەو بنامەیە داڕشتەوە. یەکێک بوو لە شەڕڤانە سەرەتاییەکانی شۆڕش و بووە جێ ئیلهامی شەڕڤانان. بەڵێنمان دووپاتەکەینەوە لە بەدیهێنانی ئاواتەکانی."

لە کۆتاییدا محمەد شێخ داود لەسەرناوی بنەماڵەی شەهید قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا درێژە بە ڕێچکەی تێکۆشانی باوکی دەدات و ئەمەی گوت: "ڕۆڵەی ئەم وڵاتەین، هەمیشە ئاڵای شەهیدانمان بەرز دەشەکێنینەوە. بەڵێنی وەفاداری شەهیدانمان دووپاتەکەینەوە."

لە دوای قسەکان بەڵگەنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی هێژای شەهید کرا، تەرمی شەهید بە هەلهەلە و گوتنەوەی درووشمەوە سپاردی خاککرا.