کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی_ئەردۆغان کۆتایی هات
کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و سەرۆککۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، کۆتایی هات.
کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و سەرۆککۆمار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، کۆتایی هات.
پاش بانگەوازی مێژوویی ٢٧ ی شوباتی ڕێبەر ئاپۆ، ئەندامانی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر، بۆ یەکەمجار لەگەڵ سەرۆکی گشتی ئاکەپە و سەرککۆمار تەیب ئەردۆغان کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە لە کۆشكی سەرۆکایەتی کۆمار، کاتژمێرێک و ٢٥ خولەکی خایاند، لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی گشتی ئاکەپە ئەفکان ئالا و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری ئیبراهیم کاڵن، ئامادەبوون.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دەم پارتی دەربارەی کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندراوێکی نووسراو بڵاوبکاتەوە.