لە تەل براک سیمیناری '٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕاستی و مرۆڤایەتییە' بەڕێوە چوو

کۆنگرەی ستار لە سیمینارێکدا لە تەل براک ڕایگەیاند کە ڕۆژی ٤ی نیسان ڕۆژی نوێکردنەوەی بەڵێنی درێژەدان بە ڕێپێوانی ئازادی و جێبەجێکردنی پەیامی ڕێبەر ئاپۆیە.

لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پیرۆز کردنی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، مەجلیسی کۆنگرەی ستار لە تەل بەراک سیمینارێکی لە ژێر ناوی "٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی راستی و مرۆڤایەتییە" بەڕیوە برد.

جەماوەرێکی زۆر لە ژنان و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پارتە سیاسی و هێزە سەربازییەکان لە سیمینارەکەدا بەشدار بوون.

ئەندامی کۆنگرەی ستار عیتاب ئەل موتلەق لەسەر ژیانی ڕێبەر ئاپۆ و پرۆسەکانی تێکۆشانی وتارێکی پێشکەش کرد و تی: "ڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ تەنیا ڕۆژی لەدایکبوونی کەسێک نییە، بەڵکوو ساڵڕۆژی لەدایکبوونی پرسێک و سەرەتای شۆڕشی ئازادییە. ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ، ڕۆژی لەدایکبوونی هۆشیاری و ڕزگارییە، بەتایبەت بۆ ژنان"

ئیتاب ئەل موتلەق لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لەکاتێکدا کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پڕ لە ئاڵۆزی و شەڕە، پرۆژەی ئاشتی و دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ دەرفەتی دادپەروەری و یەکسانیە. بۆیە بەرپرسیارێتیی گەورە لە سەر شانی ئێمەی ژنانە بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە و خاوەنداری لێکردنی."

هەروەها لەمیانەی سیمینارەکەدا بەشداربووان بۆچوونی خۆیان پێشکەش کرد.

سیمینارەکە بە وتنەوەی دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ " و "ژن، ژن، ئازادی" کۆتایی هات.