ژمارە نوێی گۆڤاری ستێرکی گەنجان بڵاوکرایەوە
گۆڤاری ستێرکی گەنجان کە مانگانە بۆ گەنجانی وڵاتپارێز و ئەنتەرناسیۆنالیستی نیشتەجێی ئەوروپا بڵاودەبێتەوە، ئەم مانگە بە درووشمی "١٥ ی ئاب ڕۆحی سەرکەوتنە" بڵاوبوویەوە.
گۆڤاری ستێرکی گەنجان کە مانگانە بۆ گەنجانی وڵاتپارێز و ئەنتەرناسیۆنالیستی نیشتەجێی ئەوروپا بڵاودەبێتەوە، ئەم مانگە بە درووشمی "١٥ ی ئاب ڕۆحی سەرکەوتنە" بڵاوبوویەوە.
گۆڤاری ستێرکی گەنجان کە مانگانە بۆ گەنجانی کورد و ئەنتەرناسیۆنالیستی نیشتەجێی ئەوروپا بڵاودەبێتەوە، ئەم مانگە بە درووشمی "١٥ ی ئاب ڕۆحی سەرکەوتنە" بڵاوبوویەوە. لە بەشێکی گۆڤارەکەدا بە ناونیشانی ڕێبەر ئاپۆ، نرخاندنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربارەی ١٥ ی ئاب جێ دەگرێت.
هەروەها نووسین دەربارەی دیدگای کۆردیناسیۆنی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) لە ئەوروپا بۆ گەنجان و ژنانی گەنج دەخوێنرێتەوە.
هاوکات وتارێکی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان بە ناونیشانی "ڕێبەری بندەستان" جێ دەگرێت.
لە بەشی یادکردنەوەی گۆڤارەکەدا، نووسینێک لەسەر شەهید چەکدار جانفەدا مەد کە لە ئەوروپاوە گەیشتە چیا ئازادەکان و لە ١٢ ی ئابی ٢٠٢٢ لە مەتینا شەهید بوو، دەخوێنرێتەوە.