ژمارەی زیندانیکراوانی چالاکی شەرمەزارکردنەکان گەیشتە ٢٦٣ کەس
لەو ١٣٤ کەسەی لە چالاکییەکانی شەرمەزاکردنی زیندانیکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغلوودا دەستبەسەر کرابوو، ٥٣ کەسیان زیندانی کران.
لەو ١٣٤ کەسەی لە چالاکییەکانی شەرمەزاکردنی زیندانیکردنی ئەکرەم ئیمام ئۆغلوودا دەستبەسەر کرابوو، ٥٣ کەسیان زیندانی کران.
لە چوارچێوەی ئەو لێپرسینەوەیی لە لایەن داواکاری گشتی کۆماری ئەستەنبوڵەوە دەستپێکراوە، ١٣٤ کەسی دیکە بە پاساوی "لە ڕۆژانی ١٩ بۆ ٢٣ی ئادار سەرپێچی بڕیاری قەدەغەکردنی پارێزگاری ئەستەنبوڵ جوڵاونەتەوە" دەستەسەر کراون و دواتر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسەوە ڕەوانی دادگا کران.
لەو ١٣٤ کەسەی کە لە دادگای ئەستەنبوڵ لە چاگلاین وتەیان لێ وەرگیراوە ٧٣ کەسییان بە خواستی زیندانیکردن و ٦١ی کەسی دیکەشیان بە مەبەستی چاودێریکردنی یاسایی ڕەوانەی دادگای سزاسی سوڵح کراون.
دادگا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ ٥٣ کەس داو و بۆ ١٨ کەسیش بڕیاری "مانەوە لە ماڵ" دا. هەروەها ٦٣ کەسی دیکەشییان بە مەرجی چاودێری یاسایی ئازاد کران.
بەم زیندانیکراوانەوە ژمارەی زیندانیکراوانی چالاکییە شەرمەزار کردنەکان گەیشتە ٢٦٣ کەس.