ڕۆژنامەوان حوسەین دەنیز لە ساڵیادی کوشتنی یادکرایەوە
ڕۆژنامەوان حوسەین دەنیز لە ٣٢ هەمین ساڵیادی کوشتنی لەسەر گۆڕەکەی لە گۆڕستانی سەرێکانی یادکرایەوە.
ڕۆژنامەوان حوسەین دەنیز لە ٣٢ هەمین ساڵیادی کوشتنی لەسەر گۆڕەکەی لە گۆڕستانی سەرێکانی یادکرایەوە.
پەیامنێری ڕۆژنامەی ئۆزگور گوندەم و نووسەر حوسەین دەنیز لە ناوچەی سەرێکانی ڕحا لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە ناوەڕاستی شەقامدا کوژرا، لە ٣٢ هەمین ساڵیادی کوشتنی لەسەر گۆڕەکەی لە گۆڕستانی سەرێکانی یادکرایەوە.
لە یادەکەدا هاوژینی دەنیز، عادیلە دەنیز؛ خوشکی وی، نەورۆز دەنیز، ڕۆژنامەوانان و ئەندامانی پارت و ڕێکخراوەکان بەشداری یادەکە بوون. پاش خولەکێک ڕێزگرتن، ئامادەبووان گوڵیان لەسەر گۆڕی دەنیز دانا.
ڕۆژنامەوان حەقی بۆڵتان ڕایگەیاند پاش ٣٢ ساڵ هێشتا بکوژ نەگیراوە بەڵام ئێمە بکوژان دەناسین، لەبری سزادانی بکوژ، کەچی خەڵات دەکرێت، گوتی: "ئەمە دەریدەخات دەوڵەت دەستی لە کوشتنەکەدا هەیە. هەڤاڵەکانمان لەلایەن سیستەمەوە کوژران". هەروەها بەڵێنیدا بە مەزنکردنی تێکۆشان.
برای دەنیز، حەسەن دەنیز لە تاراوگەوە بە تەلەفۆن بەشداری یادەکەی کرد و باسی تێکۆشانی دەنیزی کرد.
خوشکی دەنیز، نەورۆز دەنیز ڕایگەیاند بە یادکردنەوەی دەنیز سەربەرزن و سوپاسی بەشداربووانی کرد.