ڕۆژنامەوان مەردان یانارداغ ئازادکرا

لە دانیشتنی یەکەمی ڕۆژنامەوانی زیندانی مەردان یانارداغ بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ زیندنای بەسەردا سەپێنرا و ئازادکرا.

یەکەم دانیشتنی بەڕێوەبەری وەشانی گشتی (TELE1)، مەردان یانارداغ، کە بەهۆی ڕەخنەگرتن لە گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە ٢٧ ی حوزەیران دەستبەسەرکرا و دواتر زیندانی کرا، پاش کاتژمێر و نیوێک دواکەوتن، لە دادگای ٣٠ هەمینی تاوانە قورسەکانی ئەستەنبوڵ بەڕێوەچوو، ئەو جەماوەرەی پێش دانیشتنەکە لەبەردەم دادگا کۆبوونەوە، ڕاگەیاندراوێکیان بۆ ڕۆژنامەوانەکان خوێندەوە و داوای ئازادکردنی مەردان یەنارداغیان کرد. زۆرێک لە ئەندامانی پارتە سیاسییەکان و نوێنەری ڕێکخراوەکانی جڤاکی مەدەنی پاڵپشتی ئەو چالاکییەیان کرد.

پاش پشتڕاستکردنەوەی ناسنامە، مەردان یانارداغ گوتی: "گرتنی من بۆ چاوترساندنی میدیای سەربەخۆ و جڤاک بوو".

یانارداغ دووپاتی کردەوە، هۆکاری بنەڕەتی ئەم دۆزە، گۆشەگیریی ئیمراڵییەوە، گوتی: " ئاکەپە ئیمراڵی وەک ئامرازێکی سیاسی بەکاردەهێنێت. ئێستەش لەم بارەیەوە هەڕەشە دەکات. من وەک ڕۆژنامەوانێک سەیری ڕووداوەکە دەکەم. با عەبدوڵا ئۆجالان کە لە ئیمراڵی دەستبەسەرە، لەگەڵ بنەماڵەکەی کۆببێتەوە بۆ ئەوەی بزانین چی دەڵێت. لە کەیەوە بۆتە تاوان، ئەگەر بڵێین با دەوڵەت یاساکانی خۆی جێبەجێ بکات. ئایا یاسای سزادان لە ئیمراڵی جێبەجێ دەکرێت؟ من بەرنامەیەکی ڕەخنەگرانەم پێشکەش کرد".

پاشان پارێزەران بەرگریان لە یانارداغ کرد و تاوانباکردنەکەیان قبووڵ نەکرد، داوایان کرد ئازاد بکرێت.

داواکار لەکاتی پێشکەشکردنی موتاڵەعەدا، داوای کرد درێژە بە زیندانی کردنەکە بدرێت.

پاشان دادگا بڕیاری خۆیدا، بە تۆمەتی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن"، سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگی بەسەردا سەپاند، بڕیاریدا ئازاد بکرێت.

سەرۆکی دادگا ڕایگەیاند، لەبەرئەوەی گوتنی "بەهۆی ئۆجالانەوە مرۆڤ زیاتر دەخوێنێتەوە و سیاسەت بە دروستی دەبینێت" ناچێتە چوارچێوەی ئازادی بیرکردنەوە و چاپەمەنییەوە، بۆیە ئەم بڕیارەیان داوە.