ژنان گوێ بە ئاستەنگی پۆلیس نادەن: لە گۆڕەپانەکان دەبین

ژنان هەوڵیاندا لە باکردکۆی ئەستەنبوڵ چالاکی ئەنجام بدەن، بەڵام پۆلیس لەبەردەمیان بووەی ئاستەنگ. ژنان وتیان '٨ی ئازاد بە بەشداری هەزاران کەس لە گۆڕەپانەکان دەبین."

ئەنجومەنی ژنانی ئەستەنبوڵی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لە چوارچێوەی کەمپینی ' سەرەتا دادپەروەری' هەوڵیاندا لە گۆڕەپانی جومهوریەتی ناوچەی باکرکۆی ئەستەنبوك، کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن پۆلیسوە ئاستەنگیان بۆ دروستکرا.

پۆلیس ڕێگری لە ژنان کرد کە زولەیخا گولوم پەرلەمانتاری هەدەپەی ئەستەنبوڵ و ئەلیف بولوت هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەستەنبوڵیش لەناویاندا بوون.

ژنان ناڕەزاییان پیشاندا و ئەم پرسەیان کرد: "ئایا لە کۆنگرەکانی ئاکەپە پەتای کۆرۆنا نییە، بە تەنها بۆ ئێمە هەیە؟ "

ژنان رایانگەیاند کە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە هێرش دەکاتە سەر ٨ی ئازار و وتیان، "ئێمە بە هەزاران کەسین و لە گۆڕەپانەکان دەبین و تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت."

ف.ق