ڕێکخراوی ژنان پێکەوە بەهێزن، لەبارەی گەمارۆ سەر ناوەندی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و هەڕەشەکردنی لە ئایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە کۆبوە و راگەیەنراوێکی بڵاکردەوە. لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ئایشە کە پۆلیس پێی وت، لە بزمارت دەدەین، هاوڕێی تێکۆشانمانە! لەدژی فشاری دەوڵەتی زوڵم ئێمە یەکگرتووین و پێکەوە بەهێزین."
'هیڕش دەکەنە سەر ئێمە و هەڤاڵانی تەڤگەرەکەمان'
لە راگەیەنراوەکە هاتووە، هەڕەشەکردن لە ئایشە ئاجار باشارانی هەدەپەیی هەنگاوی کۆتایی هێرشەکانی دەوڵەتی زاڵمەکانە و وتی، " پۆلیسی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە فشاری خۆیان لەسەر ژنان زیاتر دەکەن. پۆلیس ٨ی ئازار هێرشی کردبووە سەر ژنان و لە ١ی ئایاردا بە ئەشکەنجە و لێدان لە ئیزمیر گازی ژەهراوی بەکارهێنابوو، ئیستاش هێرش دەکاتە سەر هەدەپە و هەڤاڵانمانی تەڤگەری ئازادی و هەڕەشە دەکەن."
'پێکەوە بەرخۆدانمان کردووە'
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەش دەکرێت، ئایشە ئاجار باشاران هاوڕێی تێکۆشانمانە و وتی، " لە چالاکیەکەمان بۆ پەیمانی ئەستەنبوڵ و خاوەنداریکردن لە مافی نەفەقەدا، لە ٨ی ئازاردا، لە ڕێپیوانی شەودا، لە ٢٥ی تشرینی دووەمەدا لەگەڵ ئایشە ئاجار پێکەوە تێکۆشانمان کردووە.
' ئێمە پۆلیسەکان دەناسین'
هەروەها ئاماژە بەوەکراوە کە وڵامی پۆلیس دەدەنەوە کە بە ئایشە ئاجاریان وتووە، ' تۆ کێیت' و وتی، " ئێمە بە پۆلیس ناڵێین تۆ کێیت. ئێمە پۆلیس دەناسین. بەهۆی دەستدرێژی، هەلکوتانە سەر ماڵان، هەڵویستی بکوژیان لەبەرانبەر دەنیز پۆیراز، باشیان دەناسین."
ف.ق