ژنانی پرشنگی خۆر لە بنکەی پۆلیسی عوسمانغازیی بورسایان دا

دەستپێشخەریی ژنانی پرشنگی خۆر ڕایانگەیاند، لەو دوو قوڵەوە بە بۆمب و چەکی تاکەکەسی لە بنکەی پۆلیسی ناوچەی عوسمانغازیی بورسایان داوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەى ژنانی پرشنگی رۆژدا هاتووە، لە ٢١ی تشرینی دووەم و لە کاتژمێر ٠٢:٠٣ دا ، لە ناوچەی عوسمانغازی بە تەقەمەنی و چەکی تاکەکەسی لە دژی بنکەی پۆلیسی دەوڵەتی تورک چالاکییان ئەنجامداوە.

"ئەو کەسەی دەستگیرکراوە هیچ پەیوەندییەکی بە یەکەکەی ئێمەوە نییە"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا دوو پۆلیسی فاشیست برینداربوون. لە شوێنی ڕووداوەکەدا کەسێک برینداربووە و لەلایەن پۆلیسی فاشیستی دەوڵەتی تورکەوە ئەشکەنجە دراوە و دەستگیرکراوە، ئەو کەسە هیچ پەیوەندییەکی بە یەکەکەی ئێمەوە نیە. یەکەکەی ئێمە لە دوای چالاکییەکە بە سەلامەتی چوونەتەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان".

ژ.ت