دەستپێشخەریەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند لە ١ی کانونی یەکەمدا لە ناوچەی باقرکوی ئەستەنبوڵ لەدژی ماڵێکی پاسەوانەکانی زیندانی سەر بە دەوڵەتی فاشیستی تورک، بە تەقەمەنی چالاکیان ئەنجامداوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، " گاردیانێکی فاشیست بریندار بوو، سێ ئۆتۆمبێڵی پاسەوانەکان سووتێنران."
دەستپێشخەریەکە راشیگەیاند، هەمان رۆژ لە ناوچەی گۆکتورکی ئەستەنبوڵ نیوە شەو لە دوولاوە بە چەکی سوود و بۆمب لە بەرامبەر ئۆتۆمبێڵێکی پۆلیسی مەدەنی کە وەک دەوریە دەگەڕان، چالاکی ئەنجامدراوە. بەپێی راگەیەندراوەکە، پۆلیسەکن ترساون و بە شێوەیەکی هەرەمەکی تەقەیان کردووە. راگەیەندرا کە لە چالاکیەکەدا پۆلیسێکی فاشیست بە سەختی بریندار بووە.
دەشڵێت، " گۆشەگیری سەر رێبەر ئاپۆ هەموو رۆژێک قورستر دەبێت و ناتوانین زانیاری لەسەر تەندورستی رێبەر ئاپۆ بەدەست بهێنین. یەکینەکانمان تاوەکو زانیاری لەسەر رێبەر ئاپۆ بەدەست نەهێنن، بێوەستان چالاکی دەکەن، بە رۆحی سەفەربەری دەجووڵێنەوە، فاشیزم لەناو دەبەن، خاوەنداری لە رێبەر ئاپۆ دەکەن و لە هەموو گۆڕەپان و کۆڵانێک دەبنە ترسی دڵی دوژمن."
ف.ق