بە دیمەن

ڕۆژەڤی کۆنفرانسی پارتی کرێکاران "کورد" و "گۆشەگیری" بوو

لە بەریتانیا نوێنەرانی کوردیش بەشداری کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدار بوون. لە پانێڵەکەدا تیشکیان خستەسەر گرنگی تێکۆشانی هاوبەش دژی فشار و توندوتیژی سەر گەلی کورد و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

کۆنفرانسەکە پاش ئەوەی دوای ١٤ ساڵ بۆ یەکەمجار دوای هەڵبژاردنی ٤ ی تەمموز، پارتی کرێکاران هاتە سەر دەسەڵات، لە لیڤەرپوول ئەنجامدرا.

هەزاران نوێنەر و چاودێر بەشداری کۆنفرانسە سێ ڕۆژەییەکە بوون. کۆنفرانسەکە بە وتەی جێگری سەرۆک وەزیران ئەنجێلا ڕاینەر، وەزیری دارایی ڕەیچڵ ڕیڤیس و وەزیری دەرەوە دەیڤد لامی دەستی پێ کرد.

لە کۆنفرانسەکەدا پانێڵ لەسەر بابەتەکانی زانست، تەکنەلۆژیا، وزە، کۆمەڵایەتی و ئابووری بەڕێوەچوو. نوێنەرانی کورد وەک کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی مەجلیسی گەلی کورد، مەجلیسی گەلی کورد لە بەریتانیا، هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بەردان ئۆزتورک و سەرۆکی دەستەی پەیوەندییە گشتییەکانی مەجلیسی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە) حەسەن محەمەد عەلی لە کۆنفرانسی ئەمساڵ بەشداربوون.

نوێنەرانی کورد لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی لۆرەکان و پەرلەمانتاران کۆبوونەوە و پێشهاتە سیاسییەکان و هێرشە داگیرکاریەکان لە کوردستان و گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان هەڵسەنگاند.

لە چوارچێوەی کۆنفرانسەکەدا (Kurds for Labor) لەسەر ناوی کوردان لە بەریتانیا خەباتی لۆبی دەکات، بە بەشداری سیاسەتمەدارانی کورد پانێڵێکی ئەنجامدا.

وەزیری زانست و تەکنۆلۆژیا فەریال کلارک، سەرۆکی شارەوانی پێشووی لامبێس، سەرباز بەرزنجی و پەرلەمانتار بامبۆس چارالامبۆس بەشداری پانێڵەکە بوون. تێیدا تیشکخرایە سەر فشار و سیاسەتی نکۆڵی سەر گەلی کورد، بانگەواز کرا بۆ خاوەنداری لە بزووتنەوەی کرێکارانی بەریتانیا.

نوێنەرانی کورد لەگەڵ سکرتێری گشتی پێشووی کۆنگرەی سەندیکاکانی بەریتانیا، بارۆنس فرانسیس ئۆگاردی دەربارەی ڕەوشی ڕۆژئاوا کۆبوونەوە.

ئاماژە بەوە کرا، تورکیا و ڕوسیا و ئێران دژی ڕژێمی ئەسەد و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵوێستێکی هاوبەشیان نیشانداوە. نوێنەری مەسەدە حەسەن محەمەد عەلی ڕایگەیاند دەبێت بەریتانیا فشاری دیپلۆماسی لە تورکیا بکات تاوەکو دەست لە شەڕ هەڵبگرێت.

هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی کاروباری دەرەوەی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بەردان ئۆزتورک تیشكی خستەسەر پەیوەندیی نێوان گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پرسی کورد لە تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین، ڕایگەیاند دانوستان لە ئیمراڵی کلیلی چارەسەرە. جەختی کردەوە، ئەگەر سیاسەتمەدارانی بەریتانی فشار لە تورکیا بکەن ئەمە دەبێتە هاوکارییەک بۆ چارەسەری پرسی کورد.

لە کۆبوونەوە لەگەڵ ئەندامی ئەنجوومەنی لۆردەکان، جۆن مان، ئاماژە بەوە کرا دەبێت بەریتانیا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەهێزتر بکات، ڕایگەیاند لە سەردەمی ئەم حکومەتە نوێیە دەرفەتی بەهێزکردنی ئەم پەیوەندییانە هەن.

لە دوا ڕۆژی کۆنفرانسەکەدا، نوێنەرانی کورد لەگەڵ پەرلەمانتار و نوێنەری سەندیکاکان درێژە بە کۆبوونەوەکان دەدەن. بەرنامەکە بە داوەتێکی (Kurds for Labour) کۆتایی دێت کە سەدان کورد تێیدا بەشدار دەبن.