'ڕۆژەڤی سەریکمان هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکەیە'

نوێنەرانی دەزگا کوردیەکانی ئەڵمانیا رایانگەیاند کە کەمپەینی دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر تاوەکو ئێستا نەگەیشتووەتە ئامانجەکەی و باسی ئەوەیان کرد کە رۆژەڤی سەرەکیاین هەڵگرتنی قەدەغەی سەر پەکەکەیە.

کەمپەینی واژۆکۆکردنەوەی بۆ دەرخستنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر، لە کوردستان و وڵاتانی جیهان بەردەوامە.

لەسەر بانگەوازی دەستپێشخەری ' دادپەروەری بۆ کوردان لە نێودەوڵەتیدا' لە ٣٠ وڵات، هەزار و سێ کەسایەتی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کە ناسراون، لە کانونی یەکەمی ٢٠٢١ دا کەمپەینی ' پێویستە پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت'یان راگەیاند.

کەمپینەکە کە لە ئەوروپا، ئەمریکا، کەنەدا و ئۆستورالیا بەڕێودەبرێت، فراوان و بڵاودەبێتەوە.

کەمپەینی واژۆکۆکردنەوە لە ئەوروپا کە بە پێشەنگایەتی دەزگا کوردیەکان بەڕێوەدەبرێت، بەپێی رۆژانی سەرەتا، لاوازتر بەڕێوەدەچێت. نوێنەری کەمپەکە رایانگەیاند کە ئەوان تاوەکو ئێستا بە تەواوەتی ڕۆڵ و ئەرکی خۆیان جێبەجێ نەکردووە، خۆیان رەخنەکرد، بەڵام لە مانگی ئایاردا رۆژی سەرەکیان ئەم بابەتە دەبێت.

وتەبێژی تەژەکە – ئەوروپا: نەمانتوانیوە بە تەواوی ڕۆڵی خۆمان بگێڕین

رەبیعە بالدەمیر وتەبێکی کاتی تەژەکە – ئەوروپا رایگەیاند، کەمپەینی ئیمزاکۆکردنەوە لە ماوەیەکی کورتدا نەگەیشتە ئامانجەکەی و رایگەیاند، ژنان کاروخەباتی خۆیان زیاتر دەکەن.

بالدەمیر باسی ئەوەی کرد کە قەدەغەی سەر پەکەکە بە واتای قەدەغەی سەر ژنان دێت و وتی، " پەکەکە بزوتنەوەی گەلە، نابێت قەدەغە بکرێت، نابێت گۆشەگیر بکرێت. نوێنەرایەتی ٤٠ ملیۆن کورد دەکات. ئێمەی ژن نە تەنها پشتگیری، بەڵکو بەڕێوەبەری کەمپەینەکەین. ئامانجی سەرەکیمان ٣٠٠ هەزار واژۆ بوو. تاوەکو مانگی ٤ نزیکەی ١٤٠ هەزار واژۆمان کۆکردەوە. بەڵام بەس نییە، ئێمە خۆمان رەخنە دەکەین کەمپەینی 'بۆ دادگاییکردنی دیکتاتۆر ١٠٠ هۆکار، ١٠٠ هەزار واژۆ' کە ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ دەستیپێکردبوو، لە ماوەیەکی کورتدا گەیشتە ئامانجەکەی. بەڵام بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر، کە پەکەکە پارتێکی ژنانە، بە تەواوی ڕۆڵی خۆمان نەبینی.

'کاروبارمان زیاد دەکەین'

دەوڵەت لە کەسیەتی پەکەکە و کورددا، ژنان تیرۆریزە دەکات. بڕیاری دادگای لوکسەمبورگ هەیە، بەڵام دەوڵەتانی ئەوروپا یاسای خۆیان جێبەجێ ناکەن. پەکەکە تاوەکو ئێستاش لە لسیتی تیرۆردایە. بەڵام ئێمە بە تەواوی نەمانتوانیوە لە کەمپەینەکەدا واژۆ کۆبکەینەوە. پلانمان هەیە تاوەکو کۆتایی مانگی کانونی یەکەم کۆتایی بە کەمپەینەکە بهێنین. لەبەرئەوەی هاوین نزیک دەبێتەوە لە هەموو جێگەیەک فیستیڤاڵ ئەنجام دەدرێن، چالاکی ئاشتی، چالاکی کەشوهەوا هەیە. وەک تەژەکە ئەوروپا و پێکهاتەکانی دیکە ئێمە بە ناسنامەی خۆمان بەشداری لە فیستیڤاڵ و چالاکیەکان دەبین و بۆ دەرکردنی پەکەکە لە لیستی تیرۆر واژۆ کۆدەکەینەوە. ئاستی کاری خۆمان زیاتر دەکەین."

'ئامانجی واژۆکۆکردنەوەکەمان سەردەخەین'

خاسە بینگۆلتەکین کلچ بەڕێوەبەری پێشووی کۆمەڵەی پشتگیری لە خانەوادەی بێسەروشوێنەکان (یاک – دەر) و سوسانا رۆسلینگ ئەندامی ڕێکخستنی دژە فاشیستی ئەڵمان و ژنانی کوردیش دوو لەو چالاکوانانەن کە بە شێوەیەکی چالاک بەشداریان لە کەمپەینەکەدا کردووە.

خاسە بینگۆلتەکین کلچ لەبارەی کۆکردنەوەی واژۆ وتی، " بریاری یەکێتی ئەوروپا ناحەقیە و هەڵەیە. من دەمەوێت پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت. بە بەردەوامی هەوڵ دەدەین. کەمپەینەکە سەردەخەین. جێبەجێکردنی یاسا و هەوڵەکان بەردەوام دەبن."

سوسانا رۆسلینگیش وتی، " بۆ ئەوەی کورد و تەڤگەری ئازادی کورد تیرۆریزە نەکرێن، بە هەزاران ئیمزا کۆکرانەوە. لە مانگی تشرینی یەکەمەوە ئێمە پشتگیری لە کەمپەینە دەکەین بۆ ئەوەیپەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت. هێشتنەوەی پەکەکە لە لیستی تیرۆر هەڵەیەکی گەورەیە."

'پێویستە ئامانجمان گەورەتر بکەین'

یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکی کەجەدەکە – ئەوروپاش وتی، " ئامانجی کەمپەینەکە کۆتاییهێنانە بە تیرۆریزەکردن. ئێمەی کورد ئێدی نامانەوێت تیرۆریزە بکرێین. بۆیەش خەباتمان لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و خەباتی دۆستەکانمان بۆ کەمپەینی ئیمزاکۆکردنەوە بەردەوامە. پێویستە ئێمە کەمپەینەکە سەربخەین. پێویستە کەموکورتیەکانمان رەخنە بکەین و بێ مۆڕالی کۆتایی پێبهێنین و ئامانجمان فراوانتر بکەین.

'پێویستە ژنان زیاتر خاوەنداری لە کەمپەینەکە بکەن'

یەکێتی ژنانی کوردیش یەکێک لەو ڕێکخستنانەیە کە پێشەنگایەتی کەمپەینەکە دەکات. ئایتەن کاپلان وتەبێکی یەژەکە ئەوروپا وتی، " وەک ژنانی کورد لە ئەڵمانیا، بە تەواوی ئیمزا کۆنەکرانەوە. بەڵام پێویستە ژنان زیاتر خاوەنداری لە کەمپەینەکە بکەن کە قەدەغەی سەر پەکەکە بە واتای هێرشی سەر ئیرادە و ناسنامەی ژنان دێت."

'تاوەکو کۆتایی مانگی ئایار تاکە کارمان کەمپەینەکە دەبێت'

ئەنگین سەڤەر هاوسەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگاکانی کوردستان لە ئەڵمانیاش رایگەیاند کە درەنگ دەستیان بە کەمپەینەکە کردووە، نەیانتوانیوە بە تەواوی ڕۆڵی خۆیان بگێڕن و وتی، " تاوەکو کۆتایی مانگی ئایار، تاکە کارو خەباتمان کەمپەینی دەرکردنی پەکەکەیە لە لیستی تیرۆر."

ف.ق