"ئایین لە تورکیا بووەتە ئایینى دەسەڵات و وەزارەتی دیانەت کار بۆ سڕکردنی مێشکی مرۆڤەکان دەکات"

ئێحسان عەلی ئاچک ئاییناس رایگەیاند، وەزارەتی دیانەت 'تاپۆی بەهەشت' بڵاودەکاتەوە و راشیگەیاند "وەزارەتى کاروباری دیانەت دەیەوێت وا لە گەل بکات، کە سەر بۆ دەوڵەت دابنەوێنن".

لەگەڵ زیادبوونی کۆرسەکانى قورئان دا رووداوەکانى دەست بۆ بردن و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵانی بەشداربوو لەو کۆرسانەدا بووەتە رۆژەڤ لە تورکیا. وەزارەتى کاروباری دیانەت تاوەکو ئێستا لەبارەى دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لەو کۆرسانەدا یەک وتە و لێدوانیشى نییە، بەڵام لە کاتى کردنەوەى کۆرسێکى قورئانی پیاوێکى پازارجخی لە مەرەش قسەى ئابڕوبەرانە کران و عەلی ئەرباش سەرۆکى کاروباری دیانەتی دەوڵەتى تورک وتی "خواکەمان مژدەى پێداوین هەر کەسێک لەم کۆرسەدا بەشداری بکات و هاوکارییەک بۆ ئەم کۆرسانە پێشکەش بکات، ئەوا بەهۆی ئەو هاوکارییەوە لە بەهەشتدا خانوویەکى پێدەدات!".  

'شەقاوەیەک تاپۆی بەهەشت بڵاو دەکاتەوە'

ئاییناس و نووسەر ئێحسان عەلی ئاچک و پەرلەمانتاری هەدەپە هودا کایا لێکدانەوەیان بۆ ئەو وتەیەى عەلی ئەرباش کرد و سەرنجیان خستە سەر زیادبوونی ژمارەى کۆرسە ئایینییەکان.

عەلی ئاچک ئەو قسانەى عەلی ئەرباش سەرۆکی کاروباری دیانەتب شوبهاند بە کار و کردەوەکانى کڵێسەى کاسۆلی لە چاخەکانى ناوەڕاست لە ئەوروپا دا کە لەبەرامبەر دانپیادانان و پەشیمانبوونەوە و بڕێک پارەدا بەڵێن و تاپۆی بەهەشتیان بە کەسەکان دەدا.

عەلی ئاچک ئەوەشی راگەیاند، "شەقاوەیەک" لەسەردەمی کۆنی ئیتالیاوە هاتووە و شێوازی "تاپۆی بەهەشت" بەسەر کەسەکاندا دابەش دەکات.

عەلی ئاچک وتی "کاتێک مرۆڤ سەرنجی تورکیا بدات و ئەگەر بوترێت کەسێکی ئاسایى 'تاپۆی بەهەشت بڵاودەکاتەوە' ئەوا پێى دەوترێت 'شەقاوەی زمان لوس'. ئێستا هەر ئەو کارە لەلایەن وەزارەتى کاروباری دیانەتەوە ئەنجام دەدرێت. ئەوە ئەو کارەیە کە دەوڵەت دەیەوێت ئەنجامی بدات.

کارەکانى دیانەت ئەوەیە کاتێک کەسێک دەکوژرێت بە شەهیدی رادەگەیەنن و دەیانەوێت مێشکیان پوچ بکەن و پوچیان دەکەن. دەیەوێت وا لە گەل بکات، کە سەر بەرامبەر بە دەوڵەت دابنەوێنن و بۆ ئەوەش ئایین بەکار دەهێنن. لە ئیسلامی راستەقینەدا شتی وا نییە. ئەوە ئایینى ئەمەوییە و رۆڵی ئایینى ئەمەوی ئەوەیە. ئەوە بۆ دەسەڵاتکردن دروستکراوە. ئایینى ئەمەوی ئەو ئایینە، کە ئایینک بۆ راپەڕین لە دژی دەسەڵات و زوڵم هاتووە بگۆڕێت بۆ ئایینێک بەپێى خواست و بەرژەوەندییەکانى دەسەڵات.

'کاری دیانەت بەکارهێنانى ئایینە بۆ دەسەڵات'

کاری دیانەت بەکارهێنانى ئایینە بۆ دەسەڵاتداری. هەموو لێدوان و راگەیاندراوەکانى بۆ رەوایەدان بە دەسەڵات و چەسپاندنی دەسەڵات لە دڵ و مێشکی مرۆڤەکاندا. کاتێک دیانەت ئەوە دەکات، کولتوری کۆنی ئیسلام، بەبێ بەدواداچوون بۆ خۆی بەکار دەهێنێت. کاتێک لەبارەى کارەکانیانەوە پرسیاریان لێدەکرێت، کە بۆ وا دەکەن و بۆ ئەو کارە بۆ دەکەن، دەڵێن، ئەوە حەدیسە، ئەوە وتەى پێغەمبەرە، بەڵام ئەوە راست نییە و پێغەمبەر شتی وای نەوتوە".

کایا: ئایینى تورکیا بووە بە ئایینى دەسەڵاتداری

هودا کایا پەرلەمانتاری هەدەپە رایگەیاند، دەوڵەت بە سیاسەتەکانى ئێستای کار بۆ داڕزاندنی کۆمەڵگە دەکات و وتی "بۆچی لە کاتی ئەم دەسەڵاتەدا، کە پشتی بە ئارگۆمێنتی ئایینى بەستووە بەم رادەیە تەقریرنووسین، دەستگیرکردن، زیندانیکردن، داڕوخان و داتەپین، دەستبۆبردن و دەستدرێژیکردن زیادیان کردووە؟ دەبێت ئێمە بە دوای وەڵامی ئەو پرسیارەدا بگەڕێین".

کایا راشیگەیاند، ئایین کەوتوەتە ژێر دەست و چەپۆکەى دەوڵەت و وتیشی "ئایین بووەتە ئایینى دەسەڵاتداری، بووەتە ئایینى پیاوان".

کایا ئاماژەى بەوەشکرد، لەبەر ئەوانەشە نەریتى پیاوسالاری سەدان ساڵە گوشار و زۆرداری لە ژن و سروشت و ژیان دەکات.

ژ.ت