جیم ماتیز، وەزیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا لە کاتی گەڕانەوەی لە ئەورووپاوە بۆ وه‌ڵاتەکەی ڕایگه‌یاند: ئەوەندەی من تێگەیشتووم، حکوومەتی ڕووسیا دەڵێت: ژماره‌یه‌ك سەربازی بە کرێگیراوی ڕووسی، بەشدارییان کردووە لە هێرشی سەر هێزەکانی سووریای دیموكرات - قه‌سه‌ده لە ڕۆژهەڵاتی هەرێمی لاشه‌ڕ.
ماتیز، وتیشی: ئاشکرایە کە ئەو هێرشە لە دەرەوەی خواستی پلەدارە ڕووسەکان، لە هەرێمی لاشه‌ڕ کە ئێمە لەگەڵ ڕووسەکان لە هاوئاهەنگی داین ئه‌نجامدراوه.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا نه‌یشارده‌وه کە به‌گومانه له‌وه‌ی ٢٥٠ – ٣٠٠ کەس به ده‌ستپێشخه‌ری خۆیان لە چه‌می فورات بپه‌ڕنه‌وه و بچنه نێو خاکی دوژمنەکەیان و بە تانکەکانیان مانۆڕ ئه‌نجام بده‌ن و تۆپبارانی سەنگەرێک بكه‌ن.
جیم ماتیز، دەڵێت: کەسانێک فەرمانیان پێکردوون. ئایا ئەوە فەرمانێکی هەرێمی بووە؟ یاخود لە سەرچاوە نێوخۆییەکانەوە بووە؟ ئەوانەم لێ مەپرسن، لەبەر ئەوەی نایزانم. بەڵام هەوڵ دەدەین ڕاستی ڕووداوەکە ئاشکرا بکەین.
پێشتر بەرپرسانی سەربازی ئه‌مه‌ریكا ڕایانگەیاندبوو کە ٧ی شوبات/١٨ی ڕێبەندان، لە وەڵامی هێرشێكدا بۆ سەر هێزەکانی سووریای دیموكرات - قه‌سه‌ده لە هەرێمی دێرەزۆر، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەوان زیاتر لە ١٠٠چەکداری لایەنگری ڕژێمی سووریایان کووشتووە.
دوای لێدوانی بەرپرسانی سەربازیی ئه‌مه‌ریكا دەربارەی ئەو بابه‌ته، زۆر هەواڵ بڵاوبوونه‌وه کە باسیان لەوە دەکرد ئەوانەی کوژراون ئه‌و سەربازه ڕووسیانه‌ن کە بە پارە شەڕ دەکەن. وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا-ش پشتڕاستی کردەوە کە له‌نێو ئەو چەکدارانەی کوژراون ٥چەکداریان هاوڵاتیی ڕووسیان. وەزارەتەکە ڕه‌تی كرده‌وه کە هیچ پەیوەندییەکی ئەو چەکدارە ڕووسییانە بە سوپای ڕووسیاوە هەبووبێت. بەپێی چه‌ند سەرچاوەیه‌ك نزیكه‌ی ٢٠٠کەس لەو هێرشەدا کوژراون.
ش. م