ئۆلوچ: لەبارەی ئیمڕالیەوە پێویستە هەنگاو بنرێت

ساروخان ئۆلوچ سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە ئاماژەی بە ئاگرکەوتنەکەی ئیمڕالی کرد و وتی، "گەلەکەمان نیگەرانە. پێویستە هەنگاوی جددی بنرێت.

ساروخان ئۆلوچ سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بە ئاگرکەوتنەکەی ئیمڕالی کرد.

ئۆلۆچ ڕایگەیاند، لە ئیمڕالی ئاگر کەوتووەتەوە و لەبارەی کاریگەری ئاگرەکە لەسەر ئۆجالان و زیندانیانی تر هیچ زانیاریەک بڵاونەکراوەتەوە.

ئۆلۆچ وتی، "ئێمە چاوەرێ دەکەین بەرپرسان بە شێوەیەکی ئاشکرا وڵاممان بدەنەوە. پێویستە هەنگاوی جددی بنرێت، بە هۆی ئەوەی زستانە و باران دەبارێت ، ئاسایی نییە ئاگربکەوێتەوە. گەلەکەمان زۆر نیگەرانە."

'دیمەنی سەر سنور شەرمەزاریە'

ساروخان ئۆلوچ سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە هەروەها لەبارەی هەڵوێستی حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە لەبارەی پەنابەران وتی، "بە شێوەیەکی زۆر شەرمەزاری پەنابەرە سوری و پەنابەرانی تر بۆ سەر سنوور دەبەن. بە ڕاستی شەرمەزاریە. وەزیرەکان دەلێن، ١٥ هەزار، ٣٠ هەزار، ٦٠ هەزار و ١٠٠ هەزار پەنابەر نێردراون و بەم شێوەیە ڕای گشتی سەرقاڵ دەکەن. گوایە باسی ئەو پەنابەرانە دەکرێت کە تورکیا جێدەهێڵن. پەنابەران بە ئۆتۆبوس و تاکسی بۆ سەر سنور دەبەن. دەیانبەنە ئەدرنە، شارەکانی سەر ئیجە. دەڵێن ژمارەیان ١٠٠ هەزار کەسە، بەڵام ڕاست نییە. بۆ ئەوەی کۆمەڵگا سەرقاڵ بکەن و لە کێشەکان دووریان بخەنەوە ئەو کارە دەکەن.

ئۆلوچ ڕاشیگەیاند، سیاسەتی دەسەڵات لەبارە سوریا زیانێکی گەورە بە کۆمەڵگا و وەڵات دەگەیەنێت.

ف.ق