ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی له ئیزمیر؛ ٤ كه‌س زیندانی كران
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی له شاری ئیزمیر، ٤ به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامی پارتیی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) بڕیاری زیندانی كردنیان بۆ ده‌ركرا.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی له شاری ئیزمیر، ٤ به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامی پارتیی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) بڕیاری زیندانی كردنیان بۆ ده‌ركرا.
پۆلیسی توركیا دوێنێ ٢٨ی تشرینی دووه‌م\٧ی سه‌رماوه‌ز له شاری ئیزمیر هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵان و ٨ به‌ڕێوه‌به‌ر و ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ی ده‌ستگیر كرد.
پاش ئه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوه‌كان برانه به‌رده‌م دادوه‌ر و ئیفاده‌یان لێ وه‌رگیرا، به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» و «پڕوپاگه‌نده كردن بۆ ڕێكخستن» بڕیاری زیندانیكردن بۆ ٤ كه‌سیان ده‌ركرا كه بریتین له ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندیی هه‌ده‌په مه‌حفووز گوله‌ریوز، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هه‌ده‌په گولای گیون بیلیجی، ئه‌ندامانی هه‌ده‌په سلێمان گوندوز و زایده ئه‌رته‌نه.
s.m