ئیشکگری 'ئازادی بۆ ئۆجالان': ئامانجمان ئازادی ڕێبەرمانە

ئیشکگری ئازادی بۆ ئۆجالان لە بەردەم کۆنسەی ئەوروپا لە هەفتەی ٤٠٢مین دا بەردەوامە. چالاکوانان ڕایانگەیاند، ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ جێی خۆشحاڵیە، بەڵام ئامانجەکە ئازادی ئەوە.

ئیشکگری ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لەبەردەم باڵەخانەی کۆنسەی ئەوروپا لە ستراسبۆرگی فەڕەنسا ، بە بەشداری گروپێکی نوێ لە هەفتەی ٤٠٢مین دا بەردەوامە. هەفتەی پێشوو چالاکیەکە لە لایەن گروپێکی ڕۆژئاواییەکانەوە بەڕێوەبرا، ئەم هەفتەیەش گروپێکی دانیشتووی فەڕەنسا و ئەڵمانیا بەڕێوەی دەبەن.

لە ناو گروپە نوێکەدا زەیدین ئارگین، مەمۆ ئاخمەد، ڕۆناهـ فەدەڤی و ئەرهان ئاکتای هەن.

'چاوپێکەوتن جێی دڵخۆشیە، بەڵام گۆمانەکان بەردەوامن'

لەسەر ناوی گروپەکە ڕاگەیەنراوێک خوێندرایەوە و باسی ئەوەکردا، چاوپێکەوتنی خانەوادە لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد جێی خۆشحاڵیە.

ئاماژە بەوەکرا، چەند مانگێک بوو چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان ئەنجامنەدەدرا و چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دڵخۆشیە، بەڵام ئامانجەکە ئازادی ئەوە. گۆمانەکان لەسەر ژیانی ڕێبەرتی بەردەوامە. گەلی کورد بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشێت."

بانگەوازی بۆ دەزگا و دەوڵەتانی ئەوروپای

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەخرایەڕوو، زوڵمی سەر کورد بە شێوەیەکی قوڕس بەردەوامە و داوا لە وڵاتانی ئەوروپا، دەزگا و دەوڵەتان کرا، کاتی گۆڕینی سیاسەتەکانیان هاتووە.

هەروەها باسی ئەوەکرا، ئێدی کاتی ئەوە هاتووە بەو زوڵمەی لە کورد دەکرێت، بڵێن بەسە. لە ئێستاوە ئێوە ناتوانن، کورد ڕەتبکەنەوە. ئێدی ناتوانن سیاسەتەکانی پێشووتان بەڕێوەببەن."

چالاکوانان داوایان کرد، نابێت لەبەرانبەر هەڕەشەکانی تورکیا، بێدەنگی هەڵبژێرێت، با کەس نەبێتە هاوبەشی کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورک لە باکووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان لەدژی گەلی کورد.

ف.ق