ئیشکگری ئازادی لە هەفتەی ٤٠٠میندا بەردەوامە

بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە بەردەم کۆنسەی ئەوروپا چالاکی ئیشکگری ئازادی ئەنجامدرابوو. ئیشکگریەکە لە هەفتەی ٤٠٠میندایە.

چالاکی ئیشکگری ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان لە بەردەم باڵەخانەی کۆنسەی ئەوروپا لە شاری ستراسبورگی فەڕەنسا بە بەشداریکردنی گروپێکی نوێ بەردەوامە. چالاکی ئیشکگری لە هەفتەی ٤٠٠میندایە و گروپێکی شاری مۆنتپەلیری فەڕەنسا ئەم هەفتەیە بەشداریان کردووە. جەواد گونەش، ئازاد شڕنەخ، حەیدەر چەولک و باقی ئایچا ئەندامی گروپەکەن.

لە سەر ناوی گروپەکە جەواد گونەش ڕایگەیاند، پئلانگێڕی نێودەولەتی لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕۆژێکی ڕەشە و بۆ خاوەنداریکردنی لە ئۆجالان، گەلی کورد لە هەموو جیهان تێدەکۆشێت.

گونەش ڕاشیگەیاند، گەلی کورد ٨ ساڵە ئەم چالاکیە بەڕێوەدەبات و وتی، "با کەس داوامان لێنەکات لە ڕێبەری ئاپۆ دوور بکەوینەوە. ئێمە هەموو کاتێک وابەستەی ڕێبەرایەتی دەبین."

چالاکی ئیشکگری ئازادی بۆ ئۆجالان لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ دەستیپێکرد. چالاکیەکە لە گۆڕەپانێک ئەنجامدەدریت کە لە بەردەم باڵەخانەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە و پەرلەمانی ئەروپایە.

ف.ق