ئێزیدیەکانی عەفرین بۆ ئۆجالان بانگەوازییەکیان ئاڕاستەی CPT و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد

یەکینەی ئیزیدییەکانی عەفرین لە دژی گۆشەگیری توندکراوی ئیمرالی لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان، راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

یەکینەی ئێزیدییەکان لە عەفرین بە بەشداری ئەندامانی چەندین ریکخراو راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و بانگەوازییەکی ئاڕاستەی رێکخروی نەهێشتنی ئەشکەنجەدان (CPT) و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی کرد کە لە دژی گۆشەگیری ئیمرالی و رێگریکردن لە چاوپێکەوتن لە گەڵ رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، فشار لەسەر دەوڵەتی تورکیا دروست بکەن.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە:

"ئامانجی پلانگێری نێودەوڵەتی کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٨ لە دژی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان دەستی پێکردبوو، ئەوە بوو کە فیکر و رامانی ئازادیی کورد لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لەناو ببرێت. رێبەر ئاپۆ لەو رۆژەوەی دەستگیر کراوە، دەوڵەتی تورک گۆشەگیرییەکی توند و سیستماتیکی بەسەردا سەپاندووە و ریگە نادات هیچ زانیارییەک لەسەر رێبەر ئاپۆ بگاتە دەستی جەماوەر.

دەوڵەتی تورک رایگەیاندبوو لە ٢٧ی شوباتدا لە ئیمرالی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە روویداوە. وەک ئاشکراشە رێبەر ئاپۆ لە دوورگەی ئیمرالی بەدیل گیراوە.

ئێمە وەکو یەکینەی ئیزیدییەکان لە عەفرین رایدەگەیێنین کە رێبەر ئاپۆ رێگای ئازادی بۆ کردووینەتەوە و تا ئەو رۆژەی زانیاری لەسەر باری تەندروستی ئەو بلاو نەبێتەوە، ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانماندا. لەم چوارچێوەیەشدا بانگەوازی ئاڕاستەی (CPT) و نەتەوە یەکگرتووەکان و ریکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کە فشار لەسەر حکومەتی تورکیا دروست بکەن بۆ ئەوەی پارێزەرانی رێبەر ئاپۆ بتوانن سەردانی ئیمرالی بکەن و چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئاپۆدا ئەنجام بدەن و زانیاری لەبارەی تەندروستی و ئاسایشی ئەو وەر بگرن."

ز.ش