چالاکیی "ئێشکگریی ئازادی بۆ ئۆجالان" لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا لە بەردەم بارەگای ئەنجوومەنى ئەوروپاوە دەستیپێکردووە و ماوەى ٤٢٠ هەفتەیە بە پێداگرییەوە بەردەوامە.
ئێشکگرانی هەفتەى پێشوو دەستەیەک لە کوردستانیانی شاری دویسبورگ و دەورووبەری بوون. ئەم هەفتەیە دەستەیەکی ٤ کەس لە شاری فۆرزهایمەوە هاتوون و ئێشکگرییەکە لەو دەستەیەى تر وەردەگرن و درێژە بەو چالاکییە دەدەن. ئەو دەستە کوردستانییە ٤ کەسییە بریتین لە، جەعەفەر سەلجوق، عەڵی گۆکچە، عەبدوڵا موتلو و دەنیز کورت.
جەعفەر سەلجوق بە ناوی دەستەکەوە وتەى پێشکەشکرد و رایگەیاند، "ماوەیەکى دوور و درێژە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نییە و ئەوەش هیچ لایەنێکى حقوقیی نییە. ئەوە زوڵمێکە لە گەلی کورد دەکرێت. بە دیلگرتنی رێبەرەکەمان کێشەی کورد چارەسەر نابێت".
جەعفەر سەلجوق راشیگەیاند، ئۆجالان تاکە ناونیشانی چارەسەریی کێشەى کوردە و گەلی کورد لەم قۆناغەدا دەبێت هەڵوێستێکى زۆر زیاتر و پێداگرانەتر لە خۆیان نیشان بدەن.
جەعفەر سەلجوق ئەوەشی راگەیاند "ئێمە ناچارین لەم قۆناغەدا زۆر پێداگرانەتر رێ بکەین و لە هەموو شوێنێک دا خاوەنداری لە رێبەرەکەى خۆمان بکەین".
چالاکیی "ئێشکگریی ئازادی بۆ ئۆجالان" لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ەوە دەستیپێکردووە. ماوەى ٤٢٠ هەفتەیە بەردەوامە و لەو ماوەیەدا هەموو هەفتەیەک دەستەیەکى ٤ بۆ ٥ کەسی ئێشکگرییەکەیان بەڕێوەبردووە و نوێنەرانی رێکخراوە کوردییەکان لە ئەوروپا بە رێکوپێکی و بەلانیکەمەوە هەموو مانگێک جارێک بەشداری لە ئێشکگرییەکەدا دەکەن. شۆڕشگێڕانی ئەوروپی و تورکیاش پشتیوانی لە چالاکییەکە دەکەن.
ژ.ت