ئەندامانی HBDH بۆ ٣٣ شەهید چالاکیان ئەنجامدا
ئەندامانی HBDH وێستگەی محەمەد ئەرسۆی شارەوانی بایرامپاشای ئەستەنبوڵیان سووتاند.
ئەندامانی HBDH وێستگەی محەمەد ئەرسۆی شارەوانی بایرامپاشای ئەستەنبوڵیان سووتاند.
ئەندامانی HBDH ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و باسی ئەوەیان کرد کە لە ٣ی تەموزدا لە ئەستەنبوڵ، وێستگەی محەمەد ئەرسوی کە سەر بە شارەوانی بایرامپاشایایان سووتاندووە.
ئاماژە بەوەکرا، چالاکی بۆ یادکردنەوەی ٣٣ شەهید ئەنجامدراوە کە ٢ی تەموزی ١٩٩٣ لە سێواس کۆمەڵکوژ کران.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە،"بکوژانی کۆمەڵکوژی سێواس و چۆروم ئەمڕۆ هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەیە. ئەم دەسەڵاتە ئەمڕۆش بە دەستی چەتەکانی لە وڵات و هەرێمەکە کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. سەرۆک شارەوانی بایرامپاشا کە ئاکەپەیی یە سەردانی ئەو کەسانە دەکات کە خۆیان وەک میلیتانی داعش لەقەڵەمداوە. بۆ چەتە جیهادیەکان هاوکاری لۆجیستی کۆدەکاتەوە و سەرچاوەکانی گەل بۆ چەتەکانی لە حەلەب دەنێرێت.
ئێمە وەک ئەندامانی HBDH داوا لە هەموو کەسێک دەکەین کە ئاگری دۆزەخی داگیرکەران ببنە سەر کۆشک و بارەگاکانیان. تۆڵەی هەموو کردەوەیەکیان دەکەینەوە و کات کاتی چالاکیە."
ف.ق