بانگەوازی کۆمسیۆنەکانى باشووری کەجەدەکەى ئەوروپا بۆ راپەڕین لە دژی ئێران و تورکیا
کۆمسیۆنەکانى باشووری کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی کورد - ئه‌وروپا بانگەوازێکیان بۆ راپەڕین لە دژی داگیرکەرییەکانى ئێران و تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان بڵاوکردەوە.
کۆمسیۆنەکانى باشووری کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی کورد - ئه‌وروپا بانگەوازێکیان بۆ راپەڕین لە دژی داگیرکەرییەکانى ئێران و تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا داوا لە هەموو ئازادیخوازان کراوە بەشداری لە زنجیرە چالاکییەکاندا بکەن بۆ دژایەتیکردنی داگیرکەریی ئەو دوو دەوڵەتە داگیرکەرە.
دەقی راگەیاندراوەکەی کەجەدەکەى ئەوروپا - کۆمیسیۆنه‌کانی باشور
بانگه‌وازی بۆ هه‌موو هاونیشتمانان و کوردانی ئه‌وروپا
وه‌ک ده‌بینن، دوژمنانی گه‌لی کورد ناسره‌ون و بێ ناوبڕ درێژه ده‌ده‌ن به هه‌وڵه‌کانیان بۆ قڕکردنی گه‌لی کورد له هه‌رچوار پارچه. بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ر له پلانگێڕی ژینۆساید و بۆمباران و کۆمه‌ڵکوژیه‌وه، هه‌تا فشار هێنان بۆ هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و پلانگێڕی سیاسی و دپلۆماسی و ئابوری و کلتوریه‌وه، هه‌روه‌ها به‌کرێ گرتنی هه‌ندێک له کوردانی نه‌فسنزم و هه‌ندێ لایه‌نی ناوخۆیی و هتد.. به هه‌مووشێوازێک هه‌وڵی تواندنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی کوردبوون ده‌ده‌ن.
کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵگای دیموکراتی کورد - ئه‌وروپا، کۆمیسیۆنه‌کانی باشور هه‌ڵده‌ستێت به سازدانی زنجیره‌یه‌ک چالاکی و سه‌رهه‌ڵدان له دژی هه‌ڵمه‌تی پاکتاوکردنی هه‌ردوو وده‌وڵه‌تی داگیرکا‌ر و فاشیست (ئێران و تورکیا) که له دێر زه‌مانه‌وه ڕێکه‌وتنی ستراتیژیان ئه‌نجامداوه بۆ تواندنه‌وه‌ی گه‌لی کورد و به‌شکردنی خاکه‌که‌یان. ئێمه بانگه‌وازی له هه‌موو کوردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌که‌ین له هه‌ر ڕه‌نگ و بیر و باوه‌ڕێک، که به‌شداری بکه‌ن له چالاکیه‌کانمان بۆ بڵندکردنی ده‌نگی کوردان و پیشاندانی هه‌ڵوێستێکی نه‌به‌ردی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌کگرتوو. له‌م وڵاتانه‌ی لای خواره‌وه ئاماژه به کات و شوێنی چالاکیه‌کان ده‌ده‌ین
وڵاتی سوید، ستۆکهۆڵم، ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی ۲٦/٦/۲۰۲۰ ، کاتژمێر ۱٦
Fredag 26/6, Kl. 16:00, Stockholm, , Sergels trog
وڵاتی سوید، ناوه‌ندی یۆتبۆری، ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی ۲۷/٦/۲۰۲۰ ، کاتژمێر ۱٤
Lördag 27/6, Kl. 14:00, Brunsparken Göteborge, 0720100701
وڵاتی نه‌رویج، شاری ئۆسلۆ، ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی ۲٦/٦/۲۰۲۰ ، کاتژمێر ۱٦
گۆڕه‌پانی وێستگه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ری ئۆسلۆ, Trafikanten Oslo
وڵاتی نه‌رویج، شاری فرێدریکستاد، ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی ۲٦/٦/۲۰۲۰ ، کاتژمێر ۱٦
Fredrikstad, Fredag 26/6, Kl. 16:00, Stortorvet – Fredrikstad
وڵاتی به‌ریتانیا، شاری له‌نده‌ن، ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی ۲٦/٦/۲۰۲۰ ، کاتژمێر ۱٦
Belgrave Square 43, Belgravia SW X8PA, London
وڵاتی به‌ریتانیا، شاری لیدز، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی ۲۸/٦/۲۰۲۰ ، کاتژمێر ۱۳
Leeds Centre, Headrow
وڵاتی ئه‌ڵمانیا، شاری به‌رلین، ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی ۲٦/٦/۲۰۲۰ ، کاتژمێر ۱٥
به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی ده‌وڵه‌تی تورکیا له به‌رلین
Tiergartenstr. 19 – 21, 10785 Berlin
ژ.ت