په‌روین بووڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه هاوكات ئه‌ندامی شاندی ئیمڕاڵییه، ده‌رباره‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵایه‌كی پارێزه‌رانی ئۆجالان له لایه‌ن دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا (DMME) له‌سه‌ر ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئۆجالان له ساڵی ٢٠٠٨، ناڕه‌وایه‌تی ده‌ربڕی.
بووڵدان ڕایگه‌یاند، «ده‌بێ ئه‌م بڕیاره نه‌ك ته‌نیا له دژی به‌ڕێز ئۆجالان، به‌ڵكوو پێویسته وه‌ك بڕیارێكی دژ به هه‌موو كوردان سه‌یری بكرێت. گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان له ٢٠١٥ه-ه‌وه ده‌ستی پێنه‌كردووه، به‌ڵكوو ماوه‌ی ٢٠ ساڵه گۆشه‌گیری تووند له‌سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالان هه‌یه.»
په‌روین بووڵدان له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی: «ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته، توركیا، وه‌ڵاتی ئه‌ورووپا و دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا هه‌ڵوێست و بڕیاریان نه‌رێنییه. ئێمه ده‌ڵێین دیداری به‌ڕێز ئۆجالان له‌گه‌ڵ پارێزه‌ران، خانه‌واده و شانده سه‌ربه‌خۆكان مافێكی مرۆیی، سیاسی و سرووشتییه. بڕیاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی سكاڵاكه له لایه‌ن دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا به ڕاست نابینین.»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئۆجالان كه‌سێكی ئاسایی نییه، نه ئه‌و زیندانییه‌كی ئاساییه و نه به‌ندیخانه‌ی ئیمڕاڵیش به‌ندیخانه‌یه‌كی ئاساییه. گوتیشی، «ئه‌و گۆشه‌گیرییه كه چه‌ندین ساڵه له‌سه‌ر به‌ڕێز ئۆجالانه، قبووڵ ناكرێت. بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا پشتگرییه له گۆشه‌گیری. پێویسته ئه‌م بڕیاره وه‌ك ڕه‌فتاری وه‌ڵاتانی ئه‌ورووپا له به‌رانبه‌ر كورد ببینرێت. من ده‌مه‌وێ بڵێم ئه‌مه بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه و پێویسته ده‌موده‌ست بگۆڕدرێت.»
s.m