بوڵوت: هێزی ڕێکخستنکراو ڕێگری لە دەسەڵات دەکات

ئەلیف بوڵوت هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەستەنبوڵ رایگەیاند کە پێویستە ئەوان ڕێکخستنیان بەهێز بکەن و وتی،"دەسەڵات لەبەرانبەر هێزێکی ڕێکخستنکراو هەموو کاتێک بەرەو دواوە هەنگاو دەنێت.

هەدەپە لە چوارچێوەی کەمپینی 'ژنان لەهەموو جێگایەکن' لە ٥ شار ئاماژە بە کوشتنی ژژنان و مردنی بەگۆمانی ژنان دەکات. چالاکی ٨ی تەموز بەم چوار ناونیشانە دەستپێدەکات: دەستدرێژی کردنە سەر منداڵان، یاسای ئینفاز، قەیوم و توندوتیکی لەسەر ژن. ئەلیف بوڵوت ڕایگەیاند کە چالاکیەکەدان لە ٥ شار لە یەک کاتدا ئەنجامدەدرێن و داوای لە ژنان کرد کە پشتگیری لە چالاکیەکان بکەن.

هاوسەرۆکی هەدەپەی ئەسنتەنبوڵ بۆ ئاژانسەکەمان قسەیکرد و وتی،"هەر هەفتەیەک بابەتێکمان شیکردەوە، هەمووان لەبارەی تورکیا بوون. بۆ ئەوەی بتوانین بابەتی ڕۆژەڤی سەرەکی ژنان بکەینە ڕۆژەڤی هەموو مرۆڤێک، بۆ ئەوەی شتێک بکەین گوێمان لێبگیرێت، دەستمان بەم کەمپینە کردووە."

ئەلیف ڕایگەیاند کە ئەم هەفتەیە ڕۆژەڤی چالاکیەکانیان توندوتیژی لەدژی ژان بوو و وتی،"لە ٥ی تەموزدا لە زۆر دەڤەر ڕێپێوان و خۆپیشاندانی گەورەمان ئەنجام دەدا و ١٢ی تەموزیش خۆپیشاندانی کۆتاییمان دەکرد. بەڵام کۆرۆنا کاریگەریەکی زۆری لەسەر چالاکیەکان کرد و بە ناچاری دواخران. ئەم هەفتەیە لە هەریمەکان دەبین و لەدژی کوشتنی ژنان دەوەستینەوە."

'پێویستە رێکخستنی خۆمان فراوان بکەین'

بوڵوت ئاماژەی بەوەکرد کە دەیانەوێت بابەتی توندوتیکی لەدژی ژن زیاتر پیشان بدەن، بیکەنە ڕۆژەڤی هەموو کەسێک و وتی،"لەبەرئەوەی توندوتیژی لە تورکیا ئاسایی بووەتەوە، بۆئەوەی دۆخی ژنان کە هەموو ڕۆژێک دەکوژرێن ببێتە ڕۆژەڤ، ئەم هەفتەیە ئاماژە بە کوشتنی ژنان دەکەین."

بوڵوت لە کۆتای قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو"هەڵویستی دەسەڵات کە توندوتیژی بەم ئەندازەیە ئاسایی کردووەتەوە، کاریگەری لەسەر ڕووەکانی تریش کردووە. ئەکادیمیەکانیش لەبارەی ڕەگەزی ژن قسە دەکەن. ئەم تێکۆشانە بە تەنها تێکۆشانی ژنانی هەدەپە نییە، تێکۆشانی هەموو دەزگاکانی ژنانە. ئێمە بە هاوبەشی ئەم تێکۆشانە بەڕێوەدەبەین. پێویستە هەمووان بەرانبەر کوشتنی ژنان بووەستنەوە. پێویستە ڕێکخستنی خۆمان بەهێز بکەین. دەسەڵات لەبەرانبەر هێزی ڕێکخستنکراو هەموو کاتێک هەنگاو بەرەو دواوە دەنێت."

ف.ق