بڕیاری دەستگیرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانی پەیاس درێژ کرایەوە

بڕیاری درێژکردنەوەی دەستگیرکردنی کەزیبان یلماز هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی پەیاسی هەدەپە، کە لە پۆستەکەی دوور خراوەتەوە، درێژ کرایەوە.

دووهەم دانیشتنی دادگاییکردنی کەزیبان یلماز بە تۆمەتی 'ئەندامی رێکخستنە' لە نۆیەمین دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بەڕێوە چوو، کە لە دوای جێگیرکردنی قەیوم لە پۆستەکەیدا دەرکرا.

یلماز کە لە گرتووخانەی ژنانی ناوچەی بونیانی شاری قەیسەری زیندانییە، بە رێگای سیستمی دەنگ و رەنگ بەشداری دانیشتنی دادگا بوو. هاوکات هولیا ئالۆکمەن ئویانک هاوسەرۆکی هەدەپەی شاری ئامەد و چەندین پارێزەر بەدواداچوونیان بۆ دانیشتنی دادگاییەکە کرد.

لە دانیشتنی دادگادا داوا کرا ١٥ ساڵ سزای زیندانی بەسەر کەزیبان یلمازدا بسەپێندرێت.

لیژنەی دادوەران بڕیاریدا ماوەی دەستگیرکردنی ناوبراو درێژ بکرێتەوە و دانیشتنی دادگاییەکەش بۆ ١٦ی ئازار دواخرا.

ز.ش