بڕیاری زیندانیکردن بەسەر هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلحدا سەپێنرا
هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح دوای ئەوەی لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیر کرا، ئەمڕۆ رەوانەی دادگا کرا و بڕیاری زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح دوای ئەوەی لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیر کرا، ئەمڕۆ رەوانەی دادگا کرا و بڕیاری زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
محمد دەمیر هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح کە لە لایەن دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەوە لە پۆستەکەی دەرکرابوو، هاوکات قەیوم لە پۆستەکەی دانرا، دوای ئەوەی لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیر کرا، لە لایەن دادگاوە سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا و رەوانەی بەندیخانە کرا.
دەمیر دوای دەستگیرکردنی لە بەرێوەبەرایەتی ئامەد راگیرابوو، دوای وەرگرتنی وتەی رەوانەی دادگای شاری ئامەد کرا. دادگای سوڵحی سزاکانیش بە بیانووی "ئەندامی رێکخستنە" سزای بەندیخانەی بەسەردا سەپاند.
دوای بڕیارەکە دادگا دەمیر رەوانەی بەندیخانەی تیپی (دی)ی ئامەد کرا.
ز.ش