بۆ ڕوهال عامودێ گەریلای یەژاستار لە لینز پرسە دانرا

بۆ ڕوهال عامودێ (ڕیحان محەمەد) کە لە مانگی حوزەیراندا لە گابار شەهید بوو، لە شاری لینزی نەمسا پرسە دانرا.

پرسەکە لە ناوەندی کۆمەڵگای کوردانی دیموکراتیکی لینز دانرا.

ڕوهال عامودێ لە ١٣ی حوزەیراندا لە گۆڕەپانی چراڤی گابار لە ئۆپەڕاسیۆنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لەگەڵ هەڤاڵانی شەهید بوو.

برای روهال عامودێ لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و وتی،"دوژمن بۆ تێکشکاندنی تێکۆشانی ئازادی کورد جیاوازی لەنێوان خەڵکی مەدەنی و گەریلا و پێکهاتەکانی تردا ناکات و هێرش دەکات. ڕێبەرمان لە ئیمڕالی دەستگیرکراوە، هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد و سیاسەتمەداران. بەڵام گەریلا حسابی ئەوە دەپرسێت. خوشکەکەشم بەشداری لەم تێکۆشانەدا کرد و شەهیدبوو. تێکۆشانی ئازادیمان تا ئازادکردنی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبێت."

ف.ق