بە تۆمەتی 'سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان' ساڵێک و ٢ مانگ زیندانیان بەسەر ئایین ناسێکدا سەپاند

ئێحسان ئەلیاچک نووسەر و ئیلاهیاتناس و ئایین ناس بەهۆی بڵاوکردنەوەى پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە تۆمەتى سوکایەتیکردن بە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک ساڵێک و ٢ مانگ سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.

بە تۆمەتی ئەوەى لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سوکایەتیی بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورک کردووە، لەلایەن دادگای دەوڵەتی تورکەوە ساڵێک و ٢ مانگ سزای زیندانیان بەسەر  ئێحسان ئەلیاچک نووسەر و ئیلاهیاتناس و ئایین ناس دا سەپێنرا.

پاساوی سزادانەکە ئەوەیە، لە ژێر پۆستەکەی نووسەر ئێحسان ئەلیچاک لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، کەسێک لە کۆمێنت و شرۆڤەکەیدا وێنەى سەگێکی داناوە. لەبەر ئەوەش بە تۆمەتی ئەوەى کە 'تۆ بە سەرۆک کۆمارت وتوە سەگ' سزای ساڵێک و ٢ مانگ زیندانیکردنی  بەسەردا سەپێنراوە.

ژ.ت