بەرخودانى مانگرتنى ئایدەمیر لە ئیتالیا بەردەوامیى هەیە

ئەرۆڵ ئایدەمیر لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ماوەى ٦٠ رۆژە لە شاری رۆمای پایتەختى ئیتالیا لە چالاکیى مانگرتن دایە.

ئەرۆڵ ئایدەمیر ماوەى ٦٠ رۆژە لە دژی گۆشەگیریى لە رۆما لە چالاکیى مانگرتن دایە و سەردانەکان بۆ لاى و پشتیوانیکردن لێى بەردەوامیى هەیە.

رۆبێرتۆ گیۆردۆنا سکرتێری گشتیى سەندیکای کرێکارانى ئیتالیا (CGIL)، کە گەورەترین سەندیکاى ئیتالیایە سەردانى ئەرۆڵ ئایدەمیری مانگرتووی کرد.

ئایدەمیر لەسەر بەرخودانی چالاکیى مانگرتن و رۆژووی مردن دۆسییەکی پێشکەشی گیۆردۆنا کرد.

گیۆردۆنا رایگەیاند، پشتیوانى لە چالاکیى مانگرتن و تێکۆشانی ئازادیى کورد دەکەن.

راشیگەیاند، لە سەندیکاکەیان گفتوگۆ لەسەر بابەتى چالاکیى مانگرتن دەکەن و کار بۆ ئەوە دەکەن ئەو بابەتە ببنە پەرلەمانى ئیتالیا.

ر.م