وه‌زاره‌تی دادی ئه‌ڵمانیا له وه‌ڵامی پرسیارنامه‌یه‌كی پارتی چه‌پدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له دوای كوده‌تاكه‌ی ساڵی ٢٠١٦ی توركیا به‌دواوه ده‌وڵه‌تی توركیا زۆر جار داوای له داموده‌زگه‌ی ئه‌منی ئه‌ڵمانیا كردووه كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك ده‌ستگیر بكه‌ن. توركیا ٨٤٨ جار له ڕێی پۆلیسی ئینته‌رپوله‌وه به‌دواداچوونی كردووه و هه‌وڵی ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی داوه.
وه‌زاره‌تی داد وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی نه‌دایه‌وه
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌ڵمانیا زانیاری نه‌داوه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی چه‌ند جار داواكارییه‌كانی توركیایان جێبه‌جێ كردووه. هه‌روه‌ها وه‌ڵامی پرسیاری «ئایا وه‌زاره‌تی داد و ده‌ره‌وه ده‌ستنیشانیان كردووه كه چه‌ند ڕووداویان تۆمار كردووه كه پۆلیسی ئینته‌رپول به‌خراپی به‌كارهێنرابێت و كه‌سانێك كه به‌هۆی ڕامانی سیاسییه‌وه زه‌ختیان له‌سه‌ر بووه، دواتر ده‌ستگیركراون؟»ی نه‌داوه‌ته‌وه.
هونكۆ: توركیا پۆلیسی ئینته‌رپول به‌خراپی به‌كاردێنێت
وته‌بێژی لیژنه‌ی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ورووپای په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا كه هاوكات ئه‌ندامی پارتی چه‌په ئاندره‌ی هونكۆ ڕایگه‌یاند، پێم وابێت زۆرینه‌ی ئه‌و داواكارییانه‌ی ڕه‌تكراونه‌ته‌وه ده‌رباره‌ی به‌دواداچوون و ده‌ستگیركردنی داواكراوان به‌بیانووی ئه‌وه‌ی پۆلیسی ئینته‌رپول-یان به‌خراپی به‌كارهێناوه، داواكارییه‌كانی توركیا، ئۆكراینا و ئیسپانیان. ده‌زانرێت كه ئه‌و وه‌ڵاتانه ئینته‌رپول بۆ زه‌خت خستنه‌سه‌ر ئۆپۆزسیۆنه‌كانیان به‌كاردێنن.
نووسه‌ر دۆغان ئاكهانلی كه خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیایه و نووسه‌ر هه‌مزه یاڵچین كه ڕه‌گه‌زنامه‌ی سوێدی هه‌یه، ساڵی ٢٠١٧ كاتێك به سه‌ردان چووبوونه ئیسپانیا له‌سه‌ر داوای توركیا له ڕێی پۆلیسی ئینته‌رپوله‌وه ده‌ستگیركران. ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕووداوه ڕه‌خنه‌ی له توركیا گرتبوو و ده‌ستنیشانی كردبوو كه نابێ پۆلیسی ئینته‌رپول وه‌ها به‌كاربهێنرێت.
s.m