تورکە جیهادییەکان لە سویسرا کەسێکیان کوشت

میدیاکانی سویسرا بڵاویانکردەوە، رۆژی شەممە تورکێکی تەمەن ٢٦ ساڵی ئەندام لە گروپە ئیسلامییە توندەڕەوەکاندا لە شاری مۆرگیس لە سویسرا هاووڵاتییەکى پرتوگالیی کوشتووە.

میدیاکانی سویسرا بڵاویانکردەوە، رۆژی شەممە تورکێکی تەمەن ٢٦ ساڵی ئەندام لە گروپە ئیسلامییە توندەڕەوەکاندا لە شاری مۆرگیس لە سویسرا هاووڵاتییەکى پرتوگالیی کوشتووە.

رۆژی شەممەی رابردوو ١٢ی ئەیلول لە شاری مۆرگیس لە کانتۆنی ڤاود لە سویسرا بە چەقۆ هێرشکرابووە سەر گەنجێکی تەمەن ٢٩ ساڵی پرتوگالی و کوژرابوو.

رادیۆ و تەلەفزیۆنی سویسرا (SRF) لەوبارەیەوە رایگەیاند، تورکێکی تەمەن ٢٦ ساڵ، کە پەیوەندیی بە گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە هەیە، بکوژی ئەو گەنجە پرتوگالییەیە.

ئاماژە بەوەشکراوە، پۆلیس لە ساڵی ٢٠١٧ەوە چاودێریی ئەو کەسە توندڕەوەی سەر بە گروپە ئیسلامییەکان دەکات. هەروەها ئەو چەقۆ وەشێنە بکوژە لە ساڵی ٢٠١٩دا بە تاوانی سوتاندنی وێستگەیەکى سوتەمەنی لە جۆری بەنزین، دەستگیرکرابوو.

ژ.ت