تیمەکانی یەپەسە لە سێ شار چالاکیان ئەنجامدا

تیمەکانی وڵامدانەوەی شەهید هارون کۆچەر-ی سەر بە یەکینەکانی پاراستنی سڤیل-یەپەسە رایانگەیاند، لە ئامەد و جۆلەمێرگ و مێرسین چالاکیان ئەنجامداوە.

بە پێی راگەیێنراوەکەی تیمەکانی وڵامدانەوە، بەو زنجیرە چالاکیانەی لەو سێ شارە ئەنجامیان داوە، هەنگاوی "گۆشەگیری و فاشیزم و داگیرکەری بەسە، کاتی ئازادیە''یان بەرز نرخاندووە.

لە راگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە بەرواری ١٨ی ئەیلولدا لە ناوچەی ئەردەملیی شاری مێرسین لە دژی ناوەندێکی گەشتیاری چالاکیان ئەنجام داوە. هاوکات لە بەرواری ١٩ی ئەیلولیشدا لە کاتژمێر ٢٠:٣٠ خەلەک لە گەڕەکی گونگوری ناوچەی گەڤەری شاری جۆلەمێرگیش لە دژی گروپێکی مافیاگەریی فرۆشتنی مادەی هۆشبەر 'چالاکی سزادانیان' ئەنجام داوە.

لە بەردەوامی راگەیێنراوەکەی یەکینەکانی وڵامدانەوەی سەر بە یەپەسەدا هاتووە، لە بەرواری ١٤ی ئەیلولدا لە ناوچەی پیشەسازیی شاری مێرسین لە دژی کۆگایەکی فرۆشتنی پارچەکانی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر چالاکیەکیان ئەنجام داوە و کۆگاکە بە تەواوەتی سووتێنراوە. هاوکات لە ٨ی ئەیلولیشدا لە گەڕەکی شەهیدلیکی ناوچەی یەنی شەهری ئامەد بە بۆمبی دەستی لەدژی قەرەقۆلێکی سەربازی سوپای تورک چالاکیەکیان ئەنجامداوە.

لە راگەیینراوەکەدا باس لەوەش کراوە کە، لە ئەنجامی ئەو چالاکیەدا سەربازەکانی ناو قەرەقۆلەکە سەریان لێشێواوە، زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نەزانراوە.

ز.ش