تەڤ – چاند ئەوروپا یادی سەیدخانی بۆیاخچی کردەوە
تەڤ – چاند لە ڕاگەیەنراوێکدا یادی سەیدخانی بۆیاخچی کردەوە و ڕایگەیاند بولبلی ئامەد، بەهای کەلتور و هەنەری گەلی کوردە.
تەڤ – چاند لە ڕاگەیەنراوێکدا یادی سەیدخانی بۆیاخچی کردەوە و ڕایگەیاند بولبلی ئامەد، بەهای کەلتور و هەنەری گەلی کوردە.
بە بۆنەی کۆچی دوایی دەنگبێژ سەیدخانێ بۆیاخچی (سەیدۆ شیمشەک) بزوتنەوەی کەلتوری دیموکراتیکی ئەوروپا (تەڤ چاند) پەیامێکی بڵاوکردەوە.
پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
"بە نیگەرانی و غەمگینیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی دەنگبێر و هۆزانی گەورە سەیدخانمان پێگەیشت. دەنگبێژ سەیدخان کە ناوە راستیەکەی سەیدۆ شیمشەکە، وەک 'خاڵێ سەیدخانێ بۆیاخچی' لەناو هەموو کوردێکدا دەناسرایەوە. بە گۆرانی و دەنگبێژیەکانی شوێنی خۆی لەناو تەختی دڵی هەموو کوردێکدا نەقشاند.
گوڵی ماڵی دەنگبێژان ماوەیەکی زۆر لە کۆڵانە مێژووییەکانی سووری ئامەد رەنگی دایەوە و کوردی چوار پارچەی کوردستان کە دەبوونە میوان ئەو پێشوازی دەکرد. بەرلەوە لە سەردەمی ڕەنجبەری و کرێکاری لەناو گەلدا دەناسرایەوە و خۆشەویست بوو و ڕۆڵێکی گرنگی لە پاراستنی کەلتور، کەلەپوور و زمانی کوردیدا گێڕا وەک هەموو هونەرمەندێکی فولکلوری.
بوو بە بولبولی ئامەد، میراسی دەنگبێژی، خۆشەویستی تێلی و باوکی کوردان. بوو بە بەهای کەلتوری گەلی کورد. دەنگی لە جیهاندا دەمێنێتەوە.
ئێمە دەست لەسەر سنگمان دادەنێین و بەڕێزەوە یادی دەکەینەوە."
ف.ق