جەدەکە – سە: بەشداری لە چالاکی شەرمەزاری پەیمانی لۆزان دبین
جەدەکە-سە داوای لە هەموو کەسێک کرد بەشداری لە چالاکی شەرمەزارکردنی ساڵیادی پەیمانی لۆزان ببن کە کوردستانی بەسەر ٤ پارچەدا دابەش کرد. چالاکیەکە ٢٣ – ٢٤ی مانگ ئەنجامدەدرێت.
جەدەکە-سە داوای لە هەموو کەسێک کرد بەشداری لە چالاکی شەرمەزارکردنی ساڵیادی پەیمانی لۆزان ببن کە کوردستانی بەسەر ٤ پارچەدا دابەش کرد. چالاکیەکە ٢٣ – ٢٤ی مانگ ئەنجامدەدرێت.
کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردی سوید (جەدەکە – سە) لەبارەی ٩٧مین ساڵیادی پەیمانی لۆزانەوە کە بووە هۆکاری دابەشبوونی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوە دەکرێت کە ٢٣ و ٢٤ی ئەم مانگە بەشداری لە چالاکیەکەدا دەکەن.
هەروەها باسی ئەوەکرا کە پەیمانی لۆزان لە ١٠٠ ساڵ نزیک دەبێتەوە کە بووەتە هۆکاری زۆڵم و زۆردەستی و وەبیرهێنرایەوە کە ئاکەپە لە سەدەی ٢١ دا ئەو کۆمەڵکوژی و زۆردەستیە بەردەوامی پێدەدات و ئاکەپە بە بەکارهێنانی ئایین دەیەوێت شەڕی سیاسەتی قێزەون بکات.
هەروەها باسی بڕیاری ئایاسۆفیا کرا لەم سەردەمەدا کا لۆزان ٩٧ ساڵی تێپەڕاند و ئەوەش وەک سیاسەتێکی ئەردۆغان لە ڕاستای کۆتاییهاتنی پەیمانەکە لەقەڵەمدرا.
جەدەکە – سەر داوای لە سیاسەتمەدارانی کورد لە سوید و ئەوروپا و گەلی کورد و دۆستانی کورد کرد کە بچنە جنێڤ و لۆزان و وتی،: ئەردۆغان و هاوکارەکانی ٢٤ تەموز لە ئایاسۆفیا دەبن و ئەوانیش لە ژێر ئەو باڵەخانەیە دەبن کە پەیمانی لۆزانی تێدا ئیمزاکرا.
ف.ق