خانەوادەکان بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری کۆماری بورسایان کرد

خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و خانەوادەی زیندانیانی تر لە ئیمڕالی بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ خزمەکانیان ئەنجامبدەن سەردانی داواکاری کۆماری بورسایان کرد.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەی مازلۆم دینچ ، بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی داواکاری کۆماری بورسایان کرد.

هەروەها ئەمین کۆناری برای عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات ییڵدرم برای حامیلی ییڵدرم و مەلیحە چەتین و کچەکەی ئەیلەم چەتین خوشک و خۆشکەزای وەیسی ئاکتاشیش لە ڕێگەی پارێزەرەکانیانەوە داوای چاوپێکەوتنیان کرد.

لە ١٢ی ئابی ٢٠١٩ەوە ڕێگە بە خانەوادە و پارێزەران نادرێت سەردانی ئیمڕالی بکەن.

ف.ق