خانەوادەکان بۆئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی بەرپرسانیان کرد

خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی تر بۆ چاوپێکەوتن، سەردانی بەرپرسانیان کرد.

عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ٢١ ساڵە لە زیندانی پیتی ئێفی ئیمڕالیدایە. محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەی مازلۆم دینچ، بۆئەوەی بچنە ئیمڕالی و چاویان بە ئۆجالان بکەوێت، داواکاریان پێشکەش بە داواکاری کۆماری بورسا کرد.

خانەوادەی عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم، وەیسی ئاکتاش کە ئەوانیش لە ئیمڕالی لە زینداندان لە ڕێگای پارێزەرەکانیانەوە سەردانی داواکاری کۆماری بورسایان کرد.

عومەر خەیری کۆنار و وەیسی ئاکتاش، ١٥ی ئازاری ٢٠١٥، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ و ٢ی ئازاری ٢٠٢٠ لەگەڵ خزمەکانیان چاوپێکەوتنیان ئەنجام دابوو. حامیلی یڵدرمیش دوای ١٥ی تەموزی ٢٠١٥ کە بۆ ئیمڕالی گواسترایەوە لە ٥ی حوزەیران، ١٢ی ئابی ٢٠١٩ لەگەڵ خانەوادەکانیان چاوپێکەوتنیان ئەنجامدا. دوای ئەوەی کە لە ٢ی ئازاردا ئاگر لە ئیمڕالی کەوتەوە، چاوپێکەوتن ئەنجامدرا. بەڵام لەبەرئەوەی حامیلی یڵدرم نەخۆش بوو نەیتوانی خانەوادەکەی ببینێت.

دوای ٢١ ساڵ یەکەمجار لە ٢٧ی نیساندا ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیانی تر توانیان لەگەڵ خزمەکانیان قسە بکەن.

ف.ق