خانەوادەکان بۆئەوەی بچنە ئیمڕالی سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کرد
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و خانەوادەکانی زیندانیانی تری ئیمڕالی کە لەژێر گۆشەگیریدان، بۆ ئەوەی سەردانی کەسوکاریان بکەن سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.
خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و خانەوادەکانی زیندانیانی تری ئیمڕالی کە لەژێر گۆشەگیریدان، بۆ ئەوەی سەردانی کەسوکاریان بکەن سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.
محەمەد ئۆجالان برایی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، عەلی کۆنار برایی عومەر خەیری کۆنار، پۆڵات یڵدرم برای هامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد و داوایان کرد لە گەڵ کەسوکاریان چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن.
دوای ٢١ ساڵ لە ٢٧ی نیساندا ڕیگە بە ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان درا کە مافی قسەکردنی خۆی بە تەلەفۆن بەکاربهێنێت. ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان لە ڕێگەی تەلەفونەوە لەگەڵ محەمەد ئۆجالانی برایدا قسەی کرد. زیندانیانی تریش کە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە بۆ ئیمرالی گواسترانەوە یەکەمجار بوو بە تەلەفۆن لەگەڵ خزمەکانیان قسە دەکەن.
عومەر خەیری کونار و وەیسی ئاکتاش لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ەوە تا ئێستا بە تەنها لە ٥ی حوزەیران و ١٢ی ئابی ٢٠١٩ و ٢ی ئازاری ٢٠٢٠ توانیویانە کەسوکاریان ببینن.
حامیلی یڵدرمیش لە ساڵی ٢٠١٥ەوە و تا ئێستا بە تەنها لە ٥ی حوزەیران و ١٢ی ئابی ٢٠١٩ توانیویەتی چاوی بە کەسوکاری بکەوێت.
ف.ق