هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیی گه‌وره‌ی ئامه‌د گوڵتان كشاناك و هاوسه‌رۆكی پارتیی هه‌رێمه‌دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) سه‌باحه‌ت تونجه‌ل كه له زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ند كراون، سكاڵایه‌كیان له دادگه‌ی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی تۆمار كردبوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی مافه‌كانیان له ڕووی كه‌سی و ئاسایشییه‌وه پێشێل كراوه. به‌ڵام دادگه‌كه به بیانووی ئه‌وه‌ی «هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه» سكاڵاكه‌ی ڕه‌تكرده‌وه.
له بڕیاری دادگه‌كه‌دا هاتووه، كشاناك به تاوانی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» به گوێره‌ی بڕگه‌ی ١٠٠ له قانوونی ژماره ٥٢٧١ی حقووقی دادگه‌ی سزادان، سزا دراوه.
دادگه‌ی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی سكاڵاكه‌ی ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یه‌كه‌مین دادگه‌ی سزای ئاشته‌وایی ئامه‌د ده‌رباره‌ی بڕیاره‌كه‌ی له به‌رانبه‌ر گوڵتان كشاناك به‌ڵگه‌ی به‌هێزی هه‌یه.
دادگه‌كه به هه‌مان بیانوو سكاڵاكه‌ی سه‌باحه‌ت تونجه‌لیشی ڕه‌تكرده‌وه.
s.m