سەڤیل چەتین دوای ئەشکەنجەدان رەوانەی زیندان کرا

سەڤیل رۆژبین چەتین ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرە خۆجێیە دیمۆکراتەکانی هەدەپە دوای ئەوەی لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە ئەشکەنجەدار و ١١ رۆژ مانەوەی لە ژێر چاودێری پۆلیسدا، بڕیاری گرتی بۆ دەرکرا و رەوانەی زیندان کرا.

سەڤیل رۆژبین چەتین لە بەرواری ٢٦ی حوزەیراندا لە چوراچێوەی لێپرسینەوەیەک کە لە لایەن داواکاری گشتی مێردینەوە بڕیاری لەسەر درابوو، لە لایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیر کرابوو.

هێزەکانی پۆلیس لە کاتی بەسەرداگرتنی ماڵەکەیدا، ناوبراویان ئەشکەنجە دابوو.

دوای ١١ رۆژ لە دەستگیرکردنی، سەڤیل رۆژبین چەتین ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرە خۆجێیە دیمۆکراتەکانی هەدەپە و ئەندامی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد، رەوانەی دادگای سزاکان کرا.

دواجار دادگا بە بیانووی ' ئەندامی رێکخستنە' بڕیاری گرتنی ناوبراوی دەرکرد و رەوانەی زیندان کرا.

ز.ش