دووبارە بڕیاری دەستگیرکردنی کاڤالا درایەوە

دوای ئەوەی عوسمان کاڤالای کارساز کە لە چوارچێوەی داواکەی گەزیدا بڕیاری ئازادکردنی درا، سەر لە نوێ بڕیاری دەستگیرکردنی درایەوە.

داواکاری گشتی ئەستەنبول بە بیانووی لێپرسینەوە لە بارەی هەوڵدان بۆ کودەتاکەی ١٥ی تەموز، بڕیاری گرتنی بۆ عوسمان کاڤالای کارسازی دایەوە.

عوسمان کاڤالا کە لە چوارچێوەی خۆڕاگرییەکەی گەزیدا، ٨٤٠ رۆژ بە دەستگیرکراوی لە گرتووخانە مایەوە، لە دانیشتنی رۆژی سێشەممەی رابردوو، دادگا بڕیاری ئازادکردنی دابوو. دوای ئەم بڕیارەش وا چاوەڕوان دەکرا ئازاد بکرێت، بەڵام بە بیانووی لێپرسینەوە لە بارەی هەوڵدان بۆ کودەتاکەی ١٥ی تەموز، داواکاری گشتی ئەستەنبول دووبارە بڕیاری گرتنی بۆ ناوبراو دەرکردەوە.

ز.ش