دەدە:دەسەڵات دەیەوێت دۆسیەکەی جەمیل کربایری بێسەروشوێنکراو، دابخات

ئومێد دەدە جێگری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە رایگەیاند، دەسەڵات دەیەوێت دۆسیەی هاوڵاتی جەمیل کربایر دابخات کە لە دوای دەستگیرکردنی، بێسەروشوێن کرا.

ئومید دەدە جێگری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە بۆ کاروباری مافی مرۆڤ و یاسا لە لێدوانێکدا تیشکی خستە سەر دۆسیەی جەمیل کربایر کە دوای رۆژێک لە کودەتای ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی ئۆکچوی شاری ئەردەخان برایە دەرەوە و دواتر بێسەروشوێن کرا.

دەدە رایگەیاند بە بیانووی ئەوەی ماوەیەکی زۆری بەسەردا تێپەڕیوە، دەسەڵات دەیەوێت ئەو دۆسیەیە دابخات و تی:"لەم جۆرە تاوانانەدا نابێت باس لە تێپەڕبوونی کات بکرێت."

ئومێد دەدە بانگەوازی ئەوەشی کرد کە، سەندیکاکان، رۆشنبیران و رای گشتیی دیمۆکراتیک دەبێت بە هۆی نایەکسانی لە دۆسیەکەی جەمیل کربایردا هەڵوێستیان بخەنەروو و بۆ ئەوەی داد و یەکسانی بەدی بێت، بە شێوەیەکی بەرپرسیارانە بجوڵێنەوە."

ز.ش